داخی هازارد گرانه‌

پۆله‌تیك سپۆرت

یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆی فرۆشت، له‌ به‌رامبه‌ردا ئیدین هازاردی به‌لجیكی هێنا، تا جێگه‌ی ئه‌و گۆڵكاره‌ بگرێته‌وه‌، كه‌چی ئه‌و یاریكه‌ره‌ تا ئه‌مرۆ نه‌ك گۆڵی نه‌كردووه‌، به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ جیاتی 90 خوله‌ك ته‌نیا 15 خوله‌ك یاریی ده‌كات.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پێگەی سلاریۆسی ئیسپانی ده‌ركه‌وتووه‌ هەر گۆڵێكی هازارد حه‌وت ملیۆن و 812 هەزار یۆرۆ له‌سه‌ر ریاڵ كەوتووە. ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوە داوە ئیدین هازارد كەمترین قازانجی بە یانەكەی گەیاندوە لە خولی ئیسپانیا، كە بۆ ئەم لێكۆڵینەوەیە پشت بە بەهای یاریزانەكەو ئاستی یاریكردنی بەستراوە، كە هازارد بەهۆی كێشەی جەستەیی نەیتوانیوە وەكو پێویست دەربكەوێت و بووه‌ به‌ بار به‌سه‌ر زێدان و یانه‌كه‌وه‌، كه‌ خه‌ریكه‌ ئه‌ویش وه‌ك گاریس بێڵی لێدێت.

هازارد ئه‌مساڵ تەنیا دوو گۆڵی بۆ ریاڵ كردوە كە یەكێكیان به‌ لیدانی سزا بووە، كه‌ ئه‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی تووشی كێشه‌ كردووه‌ و زێدانیش ئه‌و یاریزانه‌ی ئاواتكردووه‌ له‌ پێكهاته‌كه‌ی، كه‌ نه‌ك گۆڵ ناكات به‌ڵكو بووه‌ به‌ مایه‌ی سه‌رئێشه‌ بۆ یانه‌كه‌ و زۆرترین پاره‌ وه‌رده‌گرێت و كه‌مترین یاریی كردووه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا