سپوڕایزاکەی پێرێز ئاشکرابوو نە هالاندە نە مباپێیە

وا دەردەکەوێت کۆتایی ئەم وەرزە یانەی بایرن میونخ و لیفاندۆفسکی لێک جیاببنەوە چوونکە گۆڵکارە پۆڵندێکە دەیەوێت چەنسێکی دیکە لە دەرەوەی ئاڵمانیا تاقی بکاتەوە .

لیفا ئەم وەرزە ئاستێکی بێ وێنەی پێشکەشکردووە لە کۆیی ٣٧ یاریدا ٤٣ گۆڵی تۆمارکردووە بەڵام ناوبراو سوورە لەسەر جێهێشتنی یانە بافارێکە .

ئەوەی گرێبەستکەی لیفای ئاسانکردوە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیە تەنیا ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە ئەمەش بەراورد بە ئاستی لیفا خراپ نییە ، هەرچەندە بەم دوایانە بنزیمە ئاستێکی بێ وێنە پێشکەش دەکات بەڵام پێرێز دەیەوێت سوود لەو دۆخەی یانە ئاڵمانێکە وەربگرێت و لیفا بگوازێتەوە بۆ نێو یاریگای بێرنابیۆ .

ماوەیەک بەر لە ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیوویست گرێبەست لەگەڵ هالاند واژۆ بکات بەڵام بەهۆی گرانی نرخی هالاند زۆر زوو ریاڵ کشایەوە بۆیە زۆرینەی سەرچاوە باوەر پێکراوەکانی ئاڵمانیا و ئیسپانیا کۆکن لەسەر ئەوەی پێرێز لیفای دەوێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا