پۆڵه‌تیك سپۆرت
تا دێت نێوان ریكی پویك و كۆمانی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه خراپتر ده‌بێت، چونكه ئه‌و راهێنه‌ره پێی وایه ئه‌و یاریزانه نهێنی ژووری جل گۆرینی تیپه‌كه‌ی بردۆته‌ده‌ره‌وه.
ئه‌وكاته‌ی كۆمان ده‌ستبه‌كاربوو به‌و یاریزانه‌ی وتبوو پشت به تواناكانی نابه‌ستێت و پێویسته یانه‌یه‌كی دیكه بۆخۆی بدۆزێته‌وه، به‌ڵام یاریكه‌ره‌كه سووربوو له‌سه‌ر مانه‌وه له‌به‌رشه‌لۆنه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمان له‌به‌رچاوی هاورێكانی به‌توندی سه‌رزه‌نشتی ناوبراوی كردووه، كه ناتوانێت نهێنی ژووری جل گۆرین بپارێزێت و به‌جۆرێك ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی یاریی نه‌كردنی له كۆمان بكاته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌و ئاسته باشه‌ی له یاریی پێشووی به‌رشه‌لۆنه له ته‌نیشت میسی پێشكه‌شیكرد كه‌مێك دۆخی ئه‌و دووانه ئاسایی بۆته‌وه.