كروس لەگەڵ گەڕانەوەی مۆلەر نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
تۆنی كروس نێوەندكاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا دژی ئەو بۆچوونانەیە كە داوای گەڕاندنەوەی تۆماس مۆلەر دەكەن بۆ ڕیزی مەكینەكان.

لە پەڕاوێزی ئامادەكاری بۆ یارییەكەی ئەمشەویان لە پاڵەوانێتی یۆرۆ نەیشن دا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سویسرا تۆنی بە ڕۆژنامەی بێڵدی ڕاگەیاند: (گەڕانەوەی تۆماس مۆلەر شتێكی باش نییە بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەو دەنگانەش كە باس لەوە دەكەن فشار بكرێت و یواكی لۆوف ناچار بكرێت تۆماس بانگهێشت بكاتەوە ڕاستەقینە نین و من دژیانم، چونكە ئەوان دەست دەخەنە كاروباری ڕاهێنەرەوە كە خۆی لە 2019 بڕیاری دوورخستنەوەی هەریەك لە ماتس هۆمڵز و جیرۆم بواتینگ و تۆماس مۆلەری دا).

كروسی مەدریدی وتیشی: (بڕیارەكەی ڕاهێنەر پەیوەندی بە شكستەكەی مۆندیالی 2018 نەبوو هەروەك پەیوەندیشی بە ئاستی بەرزی مۆلەر و بواتینگەوە نییە لە وەرزی بە كۆتا هاتوودا، بەڵكو بڕیارەكەی ڕاهێنەر لە پێناو داهاتووی هەڵبژاردەكە دایە دەكرێت هاڤیتز بە باشترین شێوە جێگەی مۆلەر پڕ بكاتەوە ئەو تەمەنی تەنها 21 ساڵە واتا داهاتووی نێوەندی هێرشبەرانەی ئەڵمانیایە لە كاتێكدا مۆلەر تەمەنی 31 ساڵە لەگەڵ بایرن ئەرك و كاری خۆی جێبەجێ‌ دەكات).


ئەو یاریزانە مەدریدییە ئەوەشی نەشاردەوە كە سەرسام بووە بە تۆماس مۆلەر لە وەرزی بە كۆتا هاتوودا بە تایبەت كە ئەو یەكێك بووە لە هۆكارە سەرەكییەكانی بردنەوەی سێ‌ نازناوەكە لە لایەن بایرن میونخەوە هەروەك ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كردووە هەم لە ئەسێست بۆ هاوڕێكانی هەم لە تۆمار كردنی گۆڵیش دا.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا