كۆنتی سێ‌ یاریزان دەكاتە قوربانی كانتێ‌

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە سەر داوای ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بە مەبەستی گواستنەوەی نگۆلۆ كانتێ‌ ناوەندكاری فەڕەنسی یانەی چێڵسی لەندەنی.

كۆنتی دەیەوێت جارێكی تریش كانتێ‌ بگوازێتەوە لای خۆی پاش ئەوەی ساڵی 2016 لە لیستەر سیتییەوە گواستییەوە بۆ چێڵسی و لەگەڵی نازناوی خولی یانە نایابەكان و جامی ئینگلتەرای بردەوە.

بۆ ئەوەی ئینتەر كانتێ‌ دەستەبەر بكات ناچارە 3 یاریزان لە نێو پێكهاتەكەی بفرۆشێت كە ئەوانیش هەریەك لە جواو ماریۆ و دیلبەرت هینریك و ئیڤان پیریسیجن تاكو بتوانێت كانتێ‌ پەلكێشی جۆزێپی میاتزا بكات.

جێی باس كردنە لەوەتەی كۆنتی ئەركی ڕاهێنانی ئینتەری گرتۆتە ئەستۆ 5 بۆندی لە پریمەرلیگەوە كردووە دەیەوێت كانتێ‌ بكاتە ژمارە 6 كە پەلكێشی یانەكەی بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا