پۆڵه‌تیك سپۆرت
به‌رشه‌لۆنه ئه‌م هه‌فته‌یه له خولی ئسپانی یارییه‌كه‌ی له به‌له‌دوه‌لید برده‌وه و تاراده‌یه‌ك ده‌ركه‌وت ئه‌و تیپه ده‌توانن باشتر خۆیان ئاماده بكه‌ن و هێڵی به‌رگریش دووربوون له كێشه‌ی زۆر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان به‌دوایدا ده‌گه‌رین چاره‌نووسی میسی یه له یانه‌كه، بۆیه دوای یارییه‌كه جارێكی دیكه داوا له كۆمانی راهێنه‌ر كرا له‌سه‌ر داهاتووی لیۆ قسه بكات و وتی:
“لە راستیدا ئەو پرسیارە زیاتر تایبەتە بە میسی خۆی، زۆرجار وتوومە کە ئەو دڵخۆشە لێره، ئەو زۆرباش کاردەکات، بەهۆی تواناکانییەوە زۆر گرنگە بۆ یارییکردنمان بەشێوەی هێرشبەرانە، شتێکی روونە هەموو تیپێک پێویستیی پێیەتی ئەگەر دوو یاریزانی باشی لە هێڵی پێشەوەدا لەگەڵ ببێت ده‌توانێت شتی گه‌وره بكات، بۆیه له‌وه زیاترم له‌سه‌ر لیۆ نییه”.