1000 دەنگ = OUT بارتۆمیۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە ئێوارەی چوار شەممەی تا سەعات 12 ی نیوەڕۆی پێنج شەممە هەموو شتێك لە یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی یەكلا دەبێتەوە بە مانەوەی بارتۆمیۆ تا وادەی هەڵبژاردن یاخود نیوەڕۆی پێنج شەممە هەواڵی گەورەی دونیای تۆپی پێ‌ ئاوت كردنی بارتۆمیۆیە.

ئاژانسەكانی هەواڵ لە هەرێمی كەتەلۆنیاوە لە ئێوارەی چوارشەممەوە وازیان لە یارییەكەی بەرشەلۆنە و جیرۆنا هێنا و تەنها و تەنها باسیان لە سەر ئەو هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژووە بوو كە ڤیكتۆر فۆتنی بەربژێری سەرۆكایەتی یانەكە و كۆمەڵێك لە هاندەرانی یانەكە پێی هەستاون بە مەبەستی لێسەندنەوەی دەسەڵات لە بارتۆمیۆ و ئیدارەكەی.

بە پێی ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا تا ئەم كاتەی ئەم هەواڵەی تیادا ئامادە دەكرێت لە Politic Sport دا سەعات 2 ی بەرەبەیان 15 هەزار و 200 واژوو كۆكراوەتەوە و تەنها پێویستیان بە 1000 واژووی تر هەیە تا كۆتایی بە تاریكترین سەردەمی سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە بهێنن كە تیایدا یانەكە بە جۆرێك داڕووخاوە چ لە لایەنی ئابوورییەوە یان لە پەیوەندییەكانی نێو یانەكەوە تا كار گەییشتە ئەوەی خەریك بوو بەرشەلۆنە ئەیقونە و ڕەمزەكەشی لە دەست بكات كە لیۆنێل میسی ئەفسانەی مێژوویی یانەكەیە.

هاندەرانی بەرشەلۆنە لەگەڵ مێژووی یانەكەن نەك بارتۆمیۆ

بە پێی ئەوەی ڕۆژنامەكان ئاماژەی پێ‌ دەكەن هاندەرانی یانەكە و ڤیكتۆر فۆنت لە پشت لیۆوە وەستاون دژی بارتۆمیۆ كە پێ‌ دەچێت ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆتایی سەردەمی سەرۆكایەتی ئەو بێت لە یانەكە.

ڤیكتۆر فۆنت

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا