مۆراتا بە بێ‌ كیشە كوڕی خانمە پیرەكەیە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بۆندی سوارێز سەری نەگرت دزیكۆ هەموو كاروبارەكانی بە ئەنجام گەیەندرا و كۆتایی پێ‌ نەهات و ئەویش سەری نەگرت ئەنێلی ئاشكرای كرد كە هێشتا دەرگایان لە سەر بۆندەكەی سوارێز دانەخستووە و یاریزانەكەش هەموو شتێكی لەگەڵ بەرشەلۆنە بە كۆتا هێنا و دەیەوێت بچێتە ئەتڵەتیكۆ مەدرید بەرشەلۆنە نایەوێت یاریزانەكە بەرامبەری یاری بكات لە نێو ئەو هەموو دەنگۆ و قسە و باسەدا یۆڤی ڕایدەگەیەنێت مۆراتای بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك لە ئەتڵەتیكۆوە گواستۆتەوە.


یانەی یۆڤنتۆس تۆرینۆی خانمە پیرەكەی ئیتاڵیا پاڵەوانی مێژوویی و 9 وەرزی ڕابردووی خولەكە هەواڵی گواستنەوەی ئالڤارۆ مۆراتای یاریزانی پێشووی خۆی و پێشووتری ڕیاڵ مەدرید و یاریزانی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی بە شێوەی خواستن بڵاو كردەوە كە بۆ ماوەی وەرزێك و بە بۆندێكی 10 ملیۆن یۆرۆیی پەلكێشی كردۆتەوە تا ببێتەوە بە كوڕی خانمە پیرەكە.

پێگەی ڕەسمی یانە ئیتاڵییەكە بڵاوی كردەوە: مۆراتا بەیانی لە تۆرینۆ بوو تا ئێوارە تەواوی پشكنینە پزیشكییەكانی بۆ ئەنجام درا و ئێستا ئیدی ئەو یاریزانی یۆڤنتۆسە و دەتوانێت خزمەت بەو یانەیە بكاتەوە كە لە ڕابردوو یاری بۆ كردووە.

بە پێی ئەوەی پێگەی یانەكە ئاشكرای كردووە بۆندەكەی بۆ وەرزێكە بە 10 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ئەگەری نوێ‌ كردنەوەی بۆ وەرزێكی تر یاخود كڕینی لە كۆتایی وەرزی داهاتوو بە 45 ملیۆن یان كڕینەوەی لە كۆتایی دوو وەرزی داهاتوو بە 35 ملیۆن یۆرۆ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا