گۆتزە بێكهام تووڕە دەكات

پۆڵەتیك – سپۆڕت

ماریۆ گۆتزەی ئەڵمانی خاوەنی گۆڵی بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2014 ی وڵاتی بەڕازیل داڤید بێكهامی ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلتەرا و مانچستەر و ڕیاڵ و چەندان یانەی تر تووڕە دەكات كە ئێستا ناوبراو خاوەنی یانەی میامی ئەمریكییە و دەخوازێت زۆرترین یاریزانانی ئەوروپا بۆ یانەكەی بگوازێتەوە تا جەماوەرێتی یانەكەی بەرز بكاتەوە و هاندەران بگەڕێنێتەوە بۆ یاریگاكان.

ماریۆ بە دوای كۆتا چانسی ژیانی وەرزشی خۆیدا دەگەڕێت بۆ ئەو مەبەستەش دەخوازێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە نەوەك ڕوو لە ئەمریكا بكات.

جێی باسە ماریۆ گۆتزە لە لایەن چەند یانەیەكی ئەوروپاوە بۆندی پێشكەش كراوە و ئەویش دەخوازێت هەر لە ئەوروپا بمێنێتەوە ئەمەش بێكهامی تووڕە كردووە.

پێگەی گۆڵ/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا