ئیلیسای شۆخ لەگەڵ دۆرتمۆند كێی تووڕە كرد؟

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی كچە شۆخ و شەنگەكەی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتی ئەڵمانیا و نماییشكاری كەل و پەلە وەرزشییەكانی كۆمپانیای پۆما لەگەڵ یاریزانانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە دەركەوت و مەشق و ڕاهێنانی لەگەڵ كردن و هاوكاری چەند مەشقێكیشی كردن جەماوەری هاندەری یانەی مانچستەر یونایتدی تووڕە كرد.


ئەلیسای تەمەن 21 ساڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای گۆڕەپان و مەیدانە كە كێبڕكێكانی 400.4 و نماییشكاریشە كیژۆڵەیەكی زۆر شۆخ و شەنگە ئەمەش وای كردووە هاندەرانی مانچستەر یونایتد تووڕە ببن بە پێی ڕۆژنامەی زەسەنی لەندەنی كە بڵاوی كردۆتەوە گوایە هاندەرانی مان یوو تووڕەن لەوەی ئەو شۆخە لەگەڵ یاریزانانی دۆرتمۆند مەشق دەكات گوایە بەكارهێنانی ئەلیسا لە لایەن دۆرتمۆندەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەیانەوێت كار بكەنە سەر یاریزانەكان تا بمێننەوە بە تایبەتیش گادۆن سانچۆ كە مانچستەر دەخوازێت پێش داخستنی دەرگای مریكاتۆی هاوینە بیگوازێتەوە.

كیژۆڵە تەمەن 21 ساڵەكە بۆندی ڕیكلام كردنی لەگەڵ كۆمپانیای پۆما هەیە كە بە هەمان شێوە یانەی بروسیا دۆرتمۆندیش بۆندی سپۆنسەری لەگەڵ ئەو كۆمپانیا زەبەلاحە هەیە هەر بۆیە وەك جۆرێك لە ڕیكلام كردنیش بۆ كۆمپانیایە ئەو كیژۆڵەیە لەگەڵ ماتس هۆمێڵز و یاریزانەكانی تر بە دەركەوت تەنانەت پێشبڕكێیەكی 100 مەتریشی لەگەڵ هۆمێڵز ئەنجام داو بردنەوەیەكی ناوازەشی لە بەرامبەر تۆمار كرد كە دواتر ماتس خۆی ڕایگەیاند كە بە گاڵتە گرتم كەچی هەر بەجێی هێشتم.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا