پۆڵه‌تیك سپۆرت
كه‌مێك پێش ئێستا له میانه‌ی هه‌فته‌ی (12) خولی ئیسپانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دوایی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی پیێشووی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له یارییه‌كی قورس و پر له ركابه‌ری به گۆڵێكی یاسین بۆنۆ گۆڵچی سیڤیا كه به‌هه‌ڵه له‌خۆیانیكرد له یانه‌ی ئیشبیلیای برده‌وه.
ئه‌م یارییه گرنگی بۆ تیپه‌كه‌ی كاستایه ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه متمانه بۆ زێدان و یاریكه‌ره‌كانی گه‌رایه‌وه، هه‌روه‌ها راهێنه‌ری تیپه‌كه جارێكی دیكه سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به یاریزانه لاوه‌كانیوه یاریی بكات و ته‌واوی ره‌خنه‌كانی پیشتگوێخست و تیپه‌كه‌ی به (20) خاڵ هاته پله‌ی سێیه‌م.