كالچیۆ بە چەند لوتكەیەكەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 2 ی كالچیۆ سیریا A ی وڵاتی ئیتاڵیا دەست پێ‌ دەكاتەوە و شەوی دووشەممە بە كۆتا دێت لەو نێوەندەشدا چەندان یاری لوتكە و بەهێز بەڕێوە دەچێت لە گرنگترین یاری گەڕەكەشدا ئینتەر میوانداری فیرۆنتینا دەكات و سبەی شەویش یۆڤی لە پایتەخت میوانی ڕۆما دەبێت لە سەر یاریگای كۆلیسیۆم.

لەم هەفتەیەدا میلانێستە میوانی كرۆتۆنی دەبێت، بەڵام بە بێ‌ سوڵتانەكەیان دەبن كە دوێنێ‌ ڕاگەیەندرا تووشی كۆڕۆنا بووە و ماوەیەك لە یانەكەی دوور دەكەوێتەوە.

لیستی یارییەكانی هەفتەكە:

ئەمڕۆ شەممە
تۆرینۆ X ئەتەڵانتا
سامبادۆریا X بینفینتۆ
كالیاری X لاسیۆ
ئینتەر X فیرۆنتینا               سەعات 9.45 ی شەو

سبەی یەك شەممە
سبیزیا X ساسۆلۆ
ناپۆلی X جەنەوا
فیرۆنا X ئۆدینێزی
كرۆتۆنی X میلان
ڕۆما X یۆڤی                  سەعات 9.45 ی شەو

شەوی دووشەممەی داهاتوو
بۆلۆنیا X پارما

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا