لیفەرپوڵ و سەرکەوتن ئاشت بوونەوە

شەوی ڕابردوو یانەی لیفەرپوڵ لە یاریەکی بەهیز و چارەنوسسازدا بووە میوانی یانەی وڵفەرهامتۆن توانی شکست بە یانەی خانەخوێ بهێنێت .

بەو پێیەی هەر دوو یانە خاوەنی ستایلی تایبەتی خۆیان چاوەڕێی یاریەکی سەخت دەکرا بۆ هەردوو لا ، لیفەرپوڵ جگە لەسەرکەوتن هیچی دیکە لە بەرژەوەندی نەبوو چوونکە یانەی ڕێدز لە گەڕەکانی دیکە تەواو ڕیگای سەرکەوتنی لێ تێکچوو بوو .

کلۆپ بۆ ئەم یاریە گۆرانکاری جەوهەری لە هێڵێ هێرشبردندا کردبوو کاتێک جۆتای وەک نووکی ڕم بەکار ‌هێنا .

هەر دوو یانە چەندین جار سەردانی گۆڵی یەکتریان دەکرد بەڵام نەیاتوانی بگەنە تۆڕی یەکتر بەڵام جۆتا کۆتا خوولەکی تایمی یەکەم بەگۆڵێک لیفەری پێش خست .

تایمی دووەم هەر دوو یانە بەڕۆحتیەکی ترەوە دەرکەوتنەوە بەڵام هیچ گۆڕانکاریەکی جیاواز نەبینیرا ، جیا لە لایەنی هونەری لە رووداوێکی ناخۆش و ئازار بەخشدا گۆڵپارێزی وڵفەر بەسەختی دووچاری پێکان هات .

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک