پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا ، سیناتۆری كۆمارییەكان تێد كروز، پڕۆژە یاسایەكی بۆ كۆنگرێس پێشنیاز كردووە، بۆ ئەوەی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
كروز داوای لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كردووە، كە كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لەلیستی تیرۆردا دابننو رایگەیاند، ئەو كۆمەڵەیە بەرپرسیارن لە پارەداركردن و بەرزكردنەوەی ئاستی تیرۆر لەجیهاندا.
سیناتۆرە كۆمارییەكە راشیگەیاند، بەردەوام دەبێت لەكاركردن بۆ ئەوەی ڕێكار لەدژی ئەو گروپانە بگرێت، كە هۆكارن بۆ پەرەپێدانی تیرۆر لەئاستی جیهان.
بەشێكی زۆر لەڵاتانی عەرەبی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین وەك گروپێكی تیرۆریستی دەناسێننو بەم دوایانەش سعودییە ئەو گروپەی خستە لیستی تیرۆرەوە.