پۆڵەتیك: سپۆڕت
كتێبخانەی وەرزشی كوردی یەكێكە لەو بەشانەی نووسینەوە و پێشكەش كردنی مێژووی كورد كە زۆر هەژارە لە لایەنی نماییش كردنەوە كاتێك بە نێو ئەو كتێبخانەیەدا دەگەڕێیت دەبینیت تەنها 30 بۆ 40 پەرتووك لە بەر دەست خوێنەردایە لە كاتێكدا ئەگەر بێت و تەماشا بكەیت هێند هەڵگری نازناوی دكتۆرا لە وەرزش و وەرزشكار و وەرزش دۆست و نووسەر و ڕۆژنامەوانی وەرزشی هەیە بەشی یەك كلاسیكۆ دەكەن ئەگەر لە ماراكانا یان لە یاریگای ئازادی بەڕێوە بچێت، بەڵام كاتێك دێتە سەر نووسین و خاوەندارێتی كتێبخانەیەكی وەرزشی لە نێو كتێبخانەی كوردی دا ئەوا بە هەمووی لە 10 زەرفی عەلاكەی LM دا جێگەیان دەبێتەوە بۆیە هەر كتێبێك پێشكەش بكرێت بەو كتێبخانە هەژارە بۆ خۆی دیارییەكی زێڕینە و دەبێت سوپاسی ماندوو بوونی نووسەرەكەی یان كۆكەرەوەی زانیارییەكانی نێو لاپەڕەكانی بكرێت.
لێرەدا ئێمە وەك Politic Sport بە خۆشحاڵییەوە هانی هەموو ئەو نووسەرانە دەدەین كە پەرتووكی وەرزشی دەنووسن یان كۆی دەكەنەوە و بە خۆشحاڵییەوە بۆیانی بڵاو دەكەینەوە ئەم پەرتوكە نوێیەش كە لێرەدا پێشكەشی دەكەین بۆ ئەوەیە لە كاتی بڵاو كردنەوەیدا خوێنەرانی وەرزشی لە دەوری كۆببنەوە كە كارێكی نوێی میدیاكاری لاو هەرێز جەمال لە شاری سلێمانی.
بیبلیۆگرافیای وه‌رزشكاره كورده‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌نووسرێته‌وه.
پرۆژه‌ی بیبلیۆگرافیای وه‌رزشكاره كورده‌كانی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق له پاڵه‌وانێتییه‌کانی جیهان، ئۆڵۆمپیاد، عەرەب، ئاسیا، ڕۆژئاوای ئاسیا، پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا، پاڵەوانێتییە دانپێدراوەکانی سەر یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیی جیهان ده‌نووسرێته‌وه
هه‌رێز جه‌مال؛ نووسه‌ری كتێبه‌كه رایگه‌یاند: (پرۆژه‌یه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له رێگه‌ی دانانی كتێبێكه‌وه دێته به‌رهه‌م بۆ ته‌واوی ئه‌و وه‌رزشكارانه‌یه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له ته‌واوی یارییه جیاوازه‌كان له نێوه‌ندی ساڵانی 2020 -2000 له پاڵه‌وانێتییه جیهانی و كیشوه‌ری و پاڵه‌وانێتییه فه‌رمییه‌كان به‌شدارییان كردووه وه‌ك نوێنه‌رێكی كورد له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییان كردووه هاوكات راهێنه‌ران و دواتر ناوبژیوانه نێو ده‌وڵه‌تییه كورده‌كان به‌شێكی تری بیبلیۆگرافیاكه داگیر ده‌كه‌ن).
هه‌رێز له پرۆژه‌كه ته‌واوی ئه‌و وه‌رزشكارانه به داتای ته‌واو و وردبینی له ته‌واوی یارییه‌كان ده‌خرێنه ئه‌و په‌ڕتوكەكە‌وه تاوه‌كو مێژووی كوردستان و وه‌رزش نه‌وه به نه‌وه بۆ داهاتووی بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه ده‌یان وه‌رزشكارمان هه‌یه له یارییه جیاوازه‌كان خاوه‌نی مه‌دالیای جیهانی و ئاسیای و عه‌ره‌بین وه‌ك پێویست نه‌ناسێنراون.
پرۆژه‌كه ته‌واوی یارییه‌كان له خۆ ده‌گرێت و تاوه‌كو ئێستاش له سه‌دا ٧٥ ی كاره‌كان كۆتایی هاتووه ئەگه‌ر خودا یار بێت له كۆتایی ئه‌مساڵ له كه‌رنه‌ڤاڵێكی مه‌زن پاش له چاپدانی به‌رهه‌مه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئەركی چاپ كردنی پەرتوكەكە هێشتا ئاشكرا نەكراوە هەروەك سپۆنسەریشی لە لایەن نووسەر و كۆكەرەوەی زانیارییەكانەوە ئاشكرا نەكراوە هەروەك تیراژیشی دیاری نەكراوە و لە لایەن دیزاینەری ناسراو توانی عومەر دیزاینی تەواوی پەرتوكەكە كراوە.
هه‌رێز جه‌مال رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی خاوه‌نی دوو كتێبه به ناوه‌كانی (رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی) و (له پشت هێڵه‌كانی یاریگاوه) ماوه‌ی زیاتر له ١٥ ساڵه سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌وانییه و ئه‌ندامی رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهانه.