پێش دێربی هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئینتەرێستە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

هەواڵێكی ناخۆش بۆ جەماوەری هاندەری یانەی ئینتەر میلانۆ پێش یاری دێربی نێوان هەردوو جەمسەرەكەی تۆپی پێی شاری میلان پێ دەچێت تەواوی پلانەكانی كۆنتی ڕاهێنەریش تێك بدات.

ئەوەی كە زۆرێك لە ڕاهێنەرانی یانەكان لێی دەترسان بە سەر ئینتەر هات و بۆ ئەوانی تریش وردە وردە ئاشكرا دەبێت.

بە پێی ڕادیۆی ADN ئەلیكسی سانچێزی چیللی هێرشبەری یانەكە بە پێكانەوە لە ئەمریكای لاتینەوە گەڕاوەتەوە پاش ئەوەی لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەرامبەر بە كۆڵۆمبیا تووشی پێكان هات لە ژێكانی ماسولكەی دواوەی ڕانی بەو هۆیەشەوە كۆنتی ڕاهێنەر ناتوانێت سوود لە تواناكانی ئەو یاریزانەی وەربگرێت بەرامبەر بە میلانی ڕكابەری.

بە پێی ئەوەی ئەو ڕادیۆیە ئاشكرای كردووە سانچێز بۆ یارییەكەی گلادباغیش لە چامپیۆنس لیگ ناگەڕێتەوە تا ماوەی گەڕانەوەی یارییەكانی هەڵبژاردە میللیەكان.

جێی بیرهێنانەوەیە ئینتەر خۆی بە هۆی پێكانی ژمارەیەكی زۆر لە ئەستێرەكانییەوە كێشەی بۆ دروست بوو بوو ئێستا سانچێزیشی زیاد كرد كەواتە كێشەكانی كۆنتی زۆر زیاتر دەبن لە دێڕبی دا بە بێ‌ سانچێز و سكرینیار و گالیاردینی و نایگۆلان و باستۆنی و یۆنگ و سینسی و ڕادۆ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا