پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە جامی کەنداو کە لەشاری بەسرە بەڕێوە دەچێت عێراق لە قەتەڕی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا.
لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداوی 25، هەڵبژاردەی عێراقی خاوەن ماڵ لە یاریگای بەسرەی نێودەوڵەتی رووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەڕ بوەوەو لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 19 ئیبراهیم بایش گۆڵی یەکەمی بۆ عێراق تۆمارکرد.
زۆری نەبرد لە خولەکی 28 عەمرو عەبدولفەتاح ئەنجامەکەی بۆ قەتەڕ یەکسانکردەوە و دوای چەند هێرشێکی یاریزانانى عێراق لە خولەکی 43 ئەیمەن حسێن گۆڵی دووەمی عێراقی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی عێراق کۆتاییهات.
بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا و هەڵبژاردەی قەتەڕ ماڵئاوایی لە جامی کەنداوی ٢٥ کرد.
ه.ح