هەموو شتێك هی خۆتە میسی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
شەوی ڕابردوو لە چوار چێوەی ئەو یارییە دۆستانەیەی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی ئەنجامی دەدات بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی یارییەكانی خولی لالیگا بە سەرپەرشتیاری ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری نوێی یانەكە.

لیۆ میسی ئەفسانەی مێژوویی یانەكە بەشداری گێمی یەكەمی یارییەكەی كرد و ئاستێكی بەرز و ناوازەی پێشكەش كرد هاوكات لەگەڵ ئەو ئاستەش 2 گۆڵی تۆمار كرد لە كۆی 3 گۆڵی یانەكەی بەرامبەر بە تاكە گۆڵێك بۆ یانەی میوان.

پاش تەواو بوونی یارییەكە پێگەی ڕەسمی یانەی بەرشەلۆنە كۆمێنتێكی لە سەر ڕووكاری پەیجە ڕەسمییەكەی یانەكە بڵاو كردەوە لەگەڵ فۆتۆیەكی لیۆ میسی و دەستەواژەیەكیشی لەگەڵدا نووسراو بوو كە تەواو تەواو ئاماژەیە بۆ مەزنێتی یاریزانە ئەرجەنتینییەكە لە مێژووی یانەكەدا هەروەك نامەیەكیش بوو لە بەرپرسانی پەیجەكەوە بۆ خۆسێ‌ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە كە لای هەموان لیۆ میسی گرنگترە بۆیە نەدەبوو زوویری بكەن و ناچاری بكەن بڕیاری ڕۆیشتن بدات لە بەرشەلۆنە.

دەستەواژەكەی پەیجی تایبەتی بەرشەلۆنە بەم شێوەیە بوو:
ماڵ ماڵی خۆتە … خانوو خانووی خۆتە … خەڵكەكە خەڵكی خۆتن … خاكەكە خاكی خۆتە … سەردەمەكەش سەردەمی خۆتە .

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا