گۆڵدن هالاند 2020

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ساڵانە ڕۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی خەڵاتی یاریزانی لاوی زێڕین لە سەر ئاستی ئیتاڵیا و دەرەوەی ئیتاڵیاش واتا ئەوروپا و جیهان دەبەخشێتە یاریزانی زێڕینی ساڵ بۆ خوار تەمەنی 21 ساڵ.

بۆ ئەمساڵ خەڵاتی لاوی زێڕین بە ئیرلینگ هالاندی نەرویجی درا یاریزانی هێڵی هێرشبردنی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا كە توانی لە كانونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ئەم كاتە لە 34 یاری دا 33 گۆڵ تۆمار بكات چ لەگەڵ یانە زەرد و ڕەشەكەی چ لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرویژ.

ڕۆژنامە ئیتاڵییە بەر بڵاوەكە ئەوەشی بڵاوی كردۆتەوە: لە سەر ئاستی دەنگدانی ئەلیكترۆنی ئەنسۆ فاتێ‌ هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی توانیویەتی زۆرترین دەنگەكان بە دەست بهێنێت، بەڵام بە كۆی گشتی لە پاش هالاند لە پلەی دووەم دێت.

لە كۆتاییشدا توتو سپۆرت گۆڵدن بۆی ئیتاڵییەكانیشی دەست نیشان كردووە و بڵاوی كردۆتەوە كە ئەویش پێرلۆی نوێ‌ واتا ساندرۆ تۆنالی نێوەندكاری لاوی یانەی AC میلانە كە توانی لە نێو یاریزانە لاوەكانی ئیتاڵیادا خەڵاتەكە بباتەوە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا