پۆڵه‌تیك سپۆرت
ره‌نگه له دێربییه‌كانی ئه‌مرۆماندا یاریی مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر سیتی قسه‌ی زۆر هه‌ڵبگرێت، به تایبه‌تی سوور پۆشه‌كان هه‌میشه خۆیان به پاڵه‌وانی یارییه‌كه ده‌زانن و زۆر ناچنه ئه‌و قاڵبه‌ی سیتی به هاوشانی خۆیان بزانن، چونكه زۆرترین یاریی و خولی ئینگلیزییان بردۆته‌وه.
ئه‌مشه‌و هاوشانی وڵاتی ئیسپانیا یاریی هه‌ردوو تیپی شاری مانچسته‌ر سه‌عات (8:30) به كاتی هه‌ولێر له‌نێوان هه‌ردوو مانچسته‌ره‌كه سیتی و مان یونایتد به‌رێوه‌دچێت، كه یارییه‌كه چه‌ند ساڵه بۆ هانده‌ران به‌هۆی یاریزانه دیاره‌كانی هه‌ردوو تیپ و راهێنه‌ره گه‌وره‌كان خواستی ته‌ماشاكردنی زۆر بووه.
گرنگی یاریی ئه‌مشه‌و بێجگه له هه‌ردوو راهێنه‌ر پیپ گواردیۆلا و سۆڵشایه‌ر، ئه‌وه‌یه هه‌ردوو یانه وه‌ك ئه‌وه وایه یاریی كۆتایی پێشوه‌خته بكه‌ن، چونكه هه‌ردوو یانه له پله‌ی (8،9) ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دان، كه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به (19) خاڵ و جیاوازی یه‌ك نوخته له پێش تیپه‌كه‌ی گواردیۆلاوه‌یه، كه ئه‌مه‌ش یارییه‌كه زیاتر گه‌رم ده‌كات، بۆ شه‌ڕكردن له‌سه‌ر گرتنی خانه‌كانی پێشه‌وه،كه یانه‌كانی وه‌ك لێڤه‌رپووڵ و تۆتنهام و چێڵسی ركابه‌ری تێدا ده‌كه‌ن.
گورادیۆلا زۆرترین پاره‌ی له تیپه‌كه‌یدا خه‌رج كردووه، به‌ڵام له چوار یاریدا شكستی خواردووه و سه‌ره‌رای ئه‌و پاره زۆره، تا ئه‌مرۆ به‌رگری تیپه‌كه‌ی و پێكان هۆكاربوون ئه‌مساڵ نه‌توانێت وه‌ك پێویست ركابه‌ری بكات.
هه‌رچی سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتده تیپێكی ئارامی نییه و هیچ یارییه‌ك دڵنیانییه بێ كێشه ده‌یباته‌وه، چونكه له‌مكاته‌دا باشترین ناوه‌راستكاری پۆل پۆگبا كێشه‌ی رۆشتنی له تیپه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رگری یانه‌كه وه‌كو پێویست نییه كاریسه‌ی ئه‌و هێڵه له‌سه‌ر ده‌ستی ماگوایه‌ر و لیندیلۆف به‌رده‌وامه.
له كۆتایدا ئه‌م یارییه هه‌ر چۆنێك بێت بایه‌خی خۆی هه‌یه و هه‌ردوو یانه‌كه تا كۆتا خوله‌ك كۆڵ بۆ یه‌كتری ناده‌ن و له كۆتا یاریی خوله‌كه له وه‌رزی پیسشووی پرێمه‌رلیگ تیپه‌كه‌ی پیپ گواردیۆلا به دوو گۆڵَ به‌رامبه‌ر به هیچ تووشی شكست هات.
راپۆرتی هه‌وراز كاوه