ئەم بابەتە 44 جار بینراوە
پۆڵه‌تیك سپۆرت
دوای رۆشتنی رۆنالدۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گۆلكارێكی باشی نییه، به‌ڵام ئه‌مساڵ كه‌ریم بنزیما ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، کە لە دوایین (13) یارییدا (13) به‌شداری هەبووە و هه‌شت گۆڵ و پێنج ئه‌سیستی كردووه.
کەریم وه‌ك هه‌ندێك یاریزان بڕوای به شتی خورافیات نییه، کە ده‌ڵێن ئه‌وانه‌یارمەتییان دەدەن لە گۆڵکردن، بەڵام كه‌ریم ئاستبەرزی خۆی بۆ دوو هۆکار دەگەڕێنێتەوە، کە یەکەمیان گوێگرتنە لە قورئان و دووەمیشیان پایسکیلسوارییە.
کەریم بێنزیما له‌وباره‌یه‌وه دەڵێت:
پێش هه‌موو یارییه‌ك ده خولەک بەر لە هەر یارییەک هیدفۆن دەخەمە گوێچکم و گوێ لە چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەگرم، كه ئەوە ئارامییەکی دەروونی باشم پێدەدات و زۆر جاریش نیو سه‌عات پێش یارییه‌كان پایسیکل لێدەخوڕم.