پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی دیموكراته‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای دادگایكردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئیداره‌كه‌ی ده‌كات.
بیل باسكرێل، ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له كۆنگرێس داوایكردووه تره‌مپ دادگایبكرێت، به‌تۆمه‌تی “تاوان دژی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا و ده‌ستوور” و هێرشكردنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا و “خنكاندنی دیموكراتیه‌ت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تره‌مپ “خیانه‌تی مه‌زن”ی ئه‌نجامداوه.
باسكرێل هێرشی توندتری كردوه‌ته سه‌ر تره‌مپ و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر شكۆی هه‌بێت ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه”.
له‌پاش هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بایدن توانی 49.9% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته خاوه‌نی 290 ده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ 48.9% به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته خاوه‌نی 232 ده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردن.