قورئانیان خواردووە دەنگی پێ‌ بدەن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بڵاو كرایەوە تیایدا سەرمەد عەبدول ئیلای بەرپرسی دارایی ئۆڵۆمپی و سەرۆكی پێشووی یەكێتی مەلەوانی عێراق توانی پۆستی سەرۆكایەتی پاش 11 ساڵ لە ژێر دەستی ڕەعەد حەمودی ئەفسانەی پێشووی گۆڵچییەكانی عێراق دەربهێنێت پاش ئەوەی بە جیاوازی چەند دەنگێك توانی بردنەوەی بەرامبەر تۆمار بكات.

هەر ئێستا لە چەند پەیجێكی تایبەت لە بەغدادی پایتەخت چەند فۆتۆیەك بڵاو كرایەوە كە چەند دانەیەكیشی بۆ پێگەی Politic Sport هاتووە تیایدا وا دەردەكەوێت كە چەند كەسێك كە كتێبێكی قورئانیان لە بەردەم دانراوە سوێند بە شتێك بخۆن.

پاش پەیوەندی كردن و پرسینەوە لە ڕاستی و دروستی ئەو فۆتۆیانە چەند هاوڕێیەكی ڕۆژنامەوان لە بەغدادەوە ئەوەیان ئاشكرا كرد كە ئەوە پرۆسەیەك بووە شەوی ڕابردوو بەڕێوەچووە تیایدا سەرۆكی 22 ئەكێتی وەرزشی سەر بە لیژنەی ئۆڵۆمپی كۆبوونەوەیەكیان بۆ ساز كراوە پاش ئێوارە خوانێك ئینجا داوایان لێ‌ كراوە كە ئەو پاچە كاغەزەی لە فۆتۆكەدا بە دەستیانەوەیە بخوێننەوە و دەست لە سەر پەرتوكی قورئانەكە هەڵنەگرن.

بە پێی ئەوەی لەگەڵ فۆتۆكان بڵاو كراوەتەوە هاتووە كە: 22 یەكێتی وەرزشی سوێند دراون ئەوانیش سوێندیان خواردووە و بەڵێنیان داوە كە گوایە ئەمڕۆ دەنگ بە ڕەعەد حەمودی سەرۆك دەدەن كە هەر خۆی ببێتەوە بە سەرۆكی ئۆڵۆمپی، بەڵام ئەو نمەك بە حەرامانە 6 كەسیان دەنگیان پێ‌ نەدا بەو هۆیەوە 16 دەنگی كۆكردنەوە بەوەش تووشی تووشی دۆڕان هات بەرامبەر كوردە فەیلییەكە كە توانی 19 دەنگ بە دەست بهێنێت و بەڕەكەی لە ژێر قاچی حەمودی دەرهێنا.

ئەندامێكی كوردی بەشدار لە هەڵبژاردنەكاندا تەواوی ئەو بۆچوونەی ڕەت كردەوە كە گوایە كوردەكان لەو دانیشتن و دیدارەدا بوو بن و قورئانیان خوارد بێت كە دەنگ بە ڕەعەد حەمودی بدەن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا