بارسا واز لە چافی ناهێنێت

تا دێت دەنگۆی گەڕانەوەی جافی ‌هێرناندز زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی ڕۆناڵد کیومان وەک ڕاهێنەری یانەی بارسا .

سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکانی کەلۆنیا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردوە ماتیۆ ئەلیمانی  بەڕێوەبەری هوونەری یانەی بارسا دەستی کردووە بەگفتوگۆ لەگەڵ چافی تا ئەوەی ناوبراو کۆتایی وەرز یانەی بارسا وەربگڕیت لەکاتێکدا چافی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ سەدی قەتەری نوێکردوە بۆ ماوەی سێ وەرز بەڵام سەرچاوەکان باسی ئەوە دەکەن چافی لە پڕۆژەکەی لاپۆرتادایە و دەیەوێت سوود لە توانای ناوبراو وەربگڕێت .

سەرچاوەکان زیاتر ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تا ئێستاش یانەکە متمانەی بە کیومان هەیە بەڵام ئەم ئاستەی بەم دوایانە پێشانی داوە سەرۆک و ئیدارەی نیگەران کردووە بۆیە یانەکە دەیەوێت بەدوای جێگرەوەی کوماندا بگەرێت ، هەرچەندە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لاپۆرتا متمانەی بە کۆمان کردووە بەڵام سەرچاوەکان دڵنیان متمانەی ئێستای لاپۆرتا تەنیا بۆ ئەوەیە لەم کاتەدا فشار نەکەوێتە سەر کۆمان تا کۆتایی هاتنی وەرز دواتر هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە .

هاوینی داهاتوو کۆمان ڕویکردە یانەی بارسا و توانی جامی شا بۆ بارسا بەدەست بهێنێت و ئێستاش یانە لە پلەی سێهەمی یانەکانی ئیسپانیادا دێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا