تۆپی پێی تێکەڵ لە ئەڵمانیا گرنگی پێ دەدرێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
چەند ساڵێکە گرنگی بە تێکەڵ کردنی یاریزانانی کچ و کوڕ دەدرێت لە یانەکاندا بۆ گەشە پێدان و بەرەو پێش چوون و بەھێزبوونیان.

دیارە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ھیچ ڕێگریەک ناکات و ڕێگە دەدات یاریزانی کچ لە تیپی کوڕان یاری بکات جگە لەوەش ئێستا زۆرێک لە یانەکان تا تەمەنەکانی خوار ١٩ساڵ پێکەوە یاری دەکەن بۆ ئەوەی زیاتر کچان ئەزموون و بەھرە و توانایان گەشە بکات و بەرەو پێش بچن.

وێنەی ئەم گرووپەش ھەندێک لە کچەکان و کوڕەکانن کە لە خولی پێنجەمی ئەڵمانیا یاری دەکەن و زۆرێک لە یاریزانەکانیش بە تایبەتی کچان بۆ تیپی ناسیونال مانشافتی خوار ١٩ساڵ یاری دەکەن.

لە وڵاتێکدا کە جیاوازی ڕەگەزی و ئاینی و نەتەوەیی بوونی نییە تەنھا مرۆڤ بوون پێوانەیە لە وڵاتیک دا کە ڕاوێژكارەكەی ژن بێت و لە ھیچ بوارێکدا جیاوازی ڕەگەزی بوونی نەبێت دیارە ھەموو بوارێکی ژیانی تاقی دەکەنەوە بۆ ئەوەی باشتر پێشکەش بکەن و داھێنان ببەخشنە مرۆڤایەتی ئەمەش پێی دەوترێت وڵاتی ئەڵمانیا خاوەنی 2 نازناوی جامی جیهانی خانمانە و خاوەنی ژمارەی پێوانەیی بردنەوەی نازناوەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپایە بۆ خانمان بە 7 نازناو هەروەك خاوەنی چەندان میداڵیای ڕەنگاوڕەنگی ئۆڵۆمپیشە كە دواهەمینیان میدیالیای زێڕی ئۆلۆمپیادی ڕیۆ دی جانێرۆ بوو لە وڵاتی بەرازیل كە لە یاری كۆتاییدا توانی بردنەوە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سوێد تۆمار بكات بە ئەنجامی 2 – 1 بەو شێوەیەش هەڵبژاردەكە پاش 2 ساڵ لە بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی لە ئاستی پیاوان دا نازناوێكی تری زێڕینی لە خاكی بەڕازیلییەكانەوە گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیا كە ئەویش میدالیا زێڕینەكە بووە.

ماوەتەوە بڵێن وڵاتی ئەڵمانیا تاكە وڵاتە لە مێژووی دوور و درێژی تۆپی پێ‌ دا كە FIFA ناوزەندی كردووە وەك هەڵبژاردەی پێرفێكت و پڕاو پڕ لە دەستكەوت بەوەی كە لە سەر ئاستی پیاوان و خانمان نازناوی مۆندیالی هەیە هەروەك یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا UEFA ش بە هەڵبژاردەی مێژوویی ئەوروپا ناوزەندی كردووە بەوەی كە لە سەر هەردوو ئاستی جەندەری توانیویەتی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بباتەوە پیاوانی بە 3 نازناو و خانمانی بە 7 نازناو.

 

لە ئەڵمانیاوە/ هونەرمەند بورهان قەرەداغی بە سوپاسەوە بۆی ناردووین

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا