سوارێز لە یۆڤی نزیك دەبێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی تا ئێستاش هیچ لە ئارادا نییە و لەگەڵ هاوڕێكانی مەشق و ڕاهێنانی خۆی ئەنجام دەدات، بەڵام پێ‌ دەچێت ئەم هەفتەیە دوا هەفتەی لویس سوارێزی ئۆرەگوایی بێت لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا.

بە پێی ڕۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵیا یاریزانە ئۆرەگواییەكە هەفتەی ئاییندە بە تایبەتیش لە ڕۆژی سێ‌ شەممەدا ڕوو دەكاتە شاری جیرۆنای ئیتاڵیا و لەوێ‌ تاقیكردنەوەی زمانی ئیتاڵی ئەنجام دەدات كە ئەوەش مەرجێكە لە مەرجەكانی وڵاتی ئیتاڵیا بۆ یاریزانان كاتێك دەیانەوێت لە كالچیۆدا یاری بكات دەبێت تاقی كردنەوەی زمانی ئیتاڵی ئەنجام بدەن.

بە پێی هەمان سەرچاوەی ڕۆژنامەوانی پیستۆرێری مانەوەی لە بەرشەلۆنە تەنها چەند ڕۆژێكی تر و ئیدی ڕووە و یانەی خانمە پیرەكە واتا یۆڤنتۆس گەشت دەكات و لەوێ‌ بۆندی یاری كردن بۆ ئەو یانەیە واژوو دەكات.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا