ئەی كوا قوتی خەڵك؟

لەدوای پەسەندكردنی یاسای قەرز ، سەرۆكی پارتی ئۆباڵەكەی بەتەنها خستە سەر شانی لایەنە عەرەبەكان و سیاسەتی شكستخواردووی نەوتی هەرێمی كردە فرۆشتنەوەی لاف و گەزافی كوردایەتی و وتی شیعە و سونە لەپشتەوە خەنجەریان لەگەلی كوردستاندا

محمد حلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، لەوەڵامی ئەمەدا وتی ئەوە برازاكەت نێچیرڤان بارزانی و كوڕەكەت مەسرور بارزانیە خەنجەریان لەكوردستان داوە، چونكە یەكەمیان بەگرێبەستی ٥٠ ساڵە لەگەڵ توركیا و دووەمیشیان بەپاشكەوتكردنی پێنج مانگ موچە، تەنها نیو موچەی فەرمانبەرانی داوە و ئەم دۆخەیان دروستكردوە

لەنێوان ئەم شەڕە خەنجەرەی سەرۆكی پارتی و سەرۆكی پەرلەمانی عیراق تەنها هاوڵاتی هەژار زەرەر دەكات و موچەخۆرانی هەرێم كراونەتە سوتەمەنی

ئیتر بەسە، خەڵك تەحەمولی نەماوە ، حوكمڕانی بەم شێوەیە ناكرێ … دەبێت حكومەتی هەرێم شەفاف بێت لەسیاسەتی نەوتیدا و ڕاستگۆ بێت لەگەڵ خەڵكەكەی

دەبێت حكومەتی هەرێم لەنێوان توركیا و حكومەتی عیراق خۆی ساغبكاتەوە و یەكێكیان هەڵبژێرێ، چونكە:

خەنجەرەكانتان تەنها بۆ سەر سنگی منداڵی موچەخۆرانی كوردستانە و خەنجەر نیە لەكوردایەتی

كوردایەتی برسیكردنی خەڵك نیە.

بەختیار شاوێس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا