چاوەڕێی پارتی بن، شۆڕی دەکاتەوە

نووسینی: ڕێبوار کەریم وەلی

وێستگەی یەکەم: ھەموو چەند ھەفتەیەک بەر لەوی دکتۆر بەرھەم ساڵح لە ١٩ ئەیلولی ٢٠١٨(بە رەسمی) و بە بەڵێنی نووسراو سەبارەت بە کردنی بە سەرۆککۆماری عێراق، بگەڕێتەوە ناو یەکێتی، ئیمزای خستە سەر مەحزەرێکی چارەنووسساز.

*

کۆبوونەوەی گۆڕان، ھاوپەیمانی، کۆمەڵ و یەکگرتوو.

*

بابەتی کۆبوونەوە تەزویری یەکێتی لە ھەڵبژاردنەکانی ٣٠ ئەیلولە و تێیدا دەگوترێ کە یەکێتی بەتەمای تەزویرکردنی ٢٠٠ ھەزار دەنگە. ھەمووان ئیمزای دەکەن. ھەر ئەوەش بوو کە وایکردبوو کاک بەرھەم بیانوو بۆ بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنەکان بێنێتەوە و قەوارەکەی نەخاتە ھەڵبژاردنەکانی ٣٠ ئەیلولەوە.

*

ھێشتا زۆری ماوە بۆ ھەڵبژاردنەکان، بەڵام مەحزەری ئیمزا کراو زۆری پێنەچوو کەوتە دەست پارتی.

*

ھەموو دەڵێن کە یەکێتی بەتەمای تەزویرە، بۆیە پارتی چەند سەعاتێکی ماوە بۆ ھەڵبژاردن، لە رێگەی کۆمیسیۆنەوە بە حازرییەکی تەواوەوە مەرجی ھەبوونی رەگەزنامەی باری شارستانی بۆ دەنگدان فەڕز دەکات! تەق… تازە دە رۆژە کە کاک بەرھەم وەک جێگری سکرتێری گشتی بە تاقی تەنیا گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی!

*

پارتی کەتنی خۆی کرد. یەکێتی دەمودەست رایانگەیاند کە دان بە ئەنجامەکاندا نانێن…

*

مەحزەری ئیمزاکراو بە ئیمزای جێگری سکرتێری گشتی و کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، خرایە بەردەم ماڵباتی تاڵەبانی! دوای دوو سەعات ئەنجامەکەیان قەبوڵ کرد.

*

زۆرینەی پەرلەمانی تەسلیمی پارتی کرا، قابیلە فازڵ میرانی بکەنە سەرۆکی حکومەت!؟

*

وێستگەی دووەم: ئێ ئەوەیان چوو، ئەدی ئەوەیان؟

ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە لە پەرلەمان.

یەکێتی بە ھەموو لایەکەوە نێچیرڤان بارزانی دەناسن و دەزانن چەندیش گرنگە کە بە چەند دەنگ لە پەرلەمان ببێ بە سەرۆک.

*

سەرۆکوەزیرانی داھاتوو دیارە کە کێیە و کەمتازۆریش داھاتووی پەیوەندییەکان دیارە. بەڵام دیسان خەتێک ژێر بەژێر لە بەغداوە لە دەرەوەی سیاسەتی یەکێتی ھەوڵی شکاندنی نێچیرڤان بارزانی و دڵخۆشکردنی ھەندێکی دیکە دەدەن. نابێ نێچیرڤان بارزانی زۆرینەی رەھای دەنگەکان بێنێ!

*

پەرلەمانتارانی یەکێتی ھەر بۆ فشە، بایکۆتی دەنگدان بە سەرۆکی ھەرێم دەکەن و دوای دەنگدانیش وەک نە بای ھاتبێ نە باران دەچنەوە پەرلەمان! کەچی رۆژی دەنگدان بەم حکومەتەی ئێستا، یەک کەسیشیان غایب نییە و ھەمووشیان دەنگ دەدەن!

*

ئێستا کێ قوربانییە و کێ جەللاد؟ ھەموو رووتان لە سەرۆکی ھەرێمە!

*

چاوەڕێی پارتی بن، شۆڕی دەکاتەوە…

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا