سه‌رۆكی به‌ڕازیل له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌: مه‌ترسن هه‌موومان ده‌مرین

پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی به‌ڕازیل به‌ لێدوانێكی نوێ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی تووشی سه‌رسوڕمان كرد كاتێك له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌ گوتی “هه‌موومان ده‌مرین”.

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ به‌ڕازیل ئاماره‌كانی تووشبون و مردن به‌ كۆرۆنا به‌رده‌وام له‌هه‌ڵكشاندایه‌، به‌ڵام جایر پۆلسۆنارۆ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ به‌ لێدوانێكی سه‌یر خه‌ڵكی به‌ڕازیلی توڕه‌كردووه‌ كاتێك ڕایگه‌یاند، “پێویست به‌ ڕاكردن ناكات، مه‌ترسن هه‌موومان له‌كۆتایدا ده‌مرین”.

 

ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی به‌ڕازیل له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا 162 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش له‌دوای ئه‌مریكاوه‌ به‌ڕازیل دووه‌م وڵاته‌ بۆ زۆرترین ڕێژه‌ی مردن به‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

 

له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا پۆلسۆنارۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ڤایرۆسه‌كه‌ بوونی نییه‌، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م خۆی تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا