هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا رایگەیاند، عیراق لەهەفتەی ڕابردوودا رۆژانە زیاتر لە 252  هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردووەو بەراورد بە هەفتەی پێشتر لەسەدا 63 زیادیكردووە.

ئیدارەی وزەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا بەتێكڕا ڕۆژانە 5 ملیۆن‌و 201  هەزار بەرمیل نەوتی لە هەشت وڵات كڕیووە، بەراورد بەهەفتەی پێشتر كە 4 ملیۆن و  691  هەزار بەرمیل نەوت بووە بڕی 510  هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، عیراق لەهەفتەی ڕابردوودا رۆژانە زیاتر لە 252 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردووەو بەراورد بە هەفتەی پێشتر كە 93 هەزار بەرمیل بووە، بڕی 159 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە لەپلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە زۆرترین نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردوە.

باسی لەوەشكردووە هەفتەی رابردوو ئەمریكا رۆژانە 3 ملیۆن و 735 هەزار بەرمیل نەوتی لەوڵاتی كەنەداوە هاوردە كردووەو بەو ژمارەیەش لە پلەی یەكەمدا هاتووە، لە دوای ئەویش مەكسیك بە 353 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە پلەی دووەم و كۆڵۆمبیا بە 289 هەزار بەرمیل لە پلەی سێیەمدا هاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا