كازمی لەشەقامەكانی بەغدا

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران‌و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، چەند ناوچەیەكی هەردوو بەری كەرخ‌و رەسافەی شاری بەغدای پایتەختی عێراقی بەسەر كردەوە.

مستەفا كازمی دوای بڵاوەپێكردنی چەندین چەكداری گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق چووە چەند ناوچەیەكی شاری بەغداو جەختی كردەوە، ئەوان بەردەوام دەبین لەڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەولێك بۆ تێكدانی ئاسایشی عێراق.

مستەفا كازمی دوای چوونی بۆ ناوچەكانی شاری بەغدا هۆشداریشیدا بەو گروپانەی، كە دەیانەوێت ئاسایشی عێراق تێكبدەن‌و جەختی لەوەش كردەوە، ئەوانە رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی هێرشی موشەكی بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، چەندین چەكدار دەستگیركراون‌و گروپی عەسائیبی ئەهلی حەقیش بە سەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی رایانگەیاند، ئەو چەكدارانە سەر بەوانن‌و دەبێت بەزوویی ئازاد بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا