پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری سه‌رۆكی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له سزاكانی ئه‌مریكا ناترسێت و ده‌ڵێت “ناتوانن سزامان بده‌ن”.
فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا وتی “له‌سزاكانی ئه‌مریكا ناترسین”.
ئۆكتای ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه به‌ئه‌مریكاشه‌وه بتوانێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی یاخود به‌رنامه‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه به‌سه‌ر توكیادا بسه‌پێنێت، یان سزای توركیا بدات”.
جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا پێیوایه “سه‌پاندنی سزا سوربوون و گه‌وره‌یی توركیا نیشانده‌دات”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه چاوه‌ڕێده‌كرێت به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس-400 له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا بسه‌پێنێت.