میلیشیا شیعەکان لەترسی ئەمریکا سنورەکانی سوریا جێدەهێڵن

پۆڵەتیک پرێس

چەند بەرپرسێکی ناوخۆیی پارێزگای ئەنبار رایانگەیاند، چەند هێزێکی چەکداری شیعە کە بەدرێژایی سنوری عێراق و سوریا بڵاوەیان پێکرابوو، لە پێشبینی هێرشی ئەمریکا ناوچەکانیان چۆڵکردووە.

دوای رۆژێک لە لێدوانەکەی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا کە تیایدا جەختی لەوەکردەوە وڵاتەکەی وەڵامی هێرشی هێزە چەکدارەکان بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد دەداتەوە، چەند بارەگایەکی هێزە چەکدارە شیعەکانی سەر سنوری عێراق و سوریا چۆڵکران.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی قائیم لە رۆژئاوای عێراق رایگەیاند، بەلایەنی کەمەوە چوار بارەگای سەربە هێزە شیعەکانی عێراق لەناویشیاندا ناوچەی پێشکەوتووی کەتائیبی حزبوڵـڵا و ناوچەی هاوبەشی ناسراو بە “مورابتە 1” کە چەند هێزێک لەخۆدەگرێت چۆڵکراون.

ئەوەش هاتووە، ئەو چەند هێزە لە ترسی دووبارەبوونەوەی هێرشەکەی ماوەی رابردووی ئەمریکا بۆسەر بوکمالی سەربە پارێزگای دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سوریا، هاتوونەتەناو خاکی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەشکردەوە، ئەو هێزە چەکدارانە ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی کاتییان لە قائیم و حوسەیبە نزیک لە بارەگاکانیان لەسەر سنوور بۆخۆیان دابینکردووە.

ئێوارەی یەکشەممە، لۆید ئۆستن رایگەیاند، واشنتۆن وەڵامی ئەو هێرشە موشەکییەکەی عێراق دەداتەوە کە لە چوارشەممەی رابردوو بنکەی عەین ئەسەدی کردە ئامانج، ئەو بنکەیەی زیاتر لە دوو هەزار سەربازی ئەمریکی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا