گۆڕان هۆشداری لەگرژییەكانی نێوان پارتی‌و پەكەكە دەدات

پۆڵەتیك-پرێس
جەمال محەمەد سكرتێری جڤاتی گشتی‌و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: پێویستە سەركردایەتی سیاسی كورد زۆر حەكیمانە بیر لەوە بكاتەوە، چۆن وابكەن جارێكی تر خوێنی كورد بە دەستی كورد نەڕژێت.

جەمال حاجی محەمەد دەشڵێـت: وەك بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هیچ گرژییەك نین، ئەمڕۆ كوردستان بەهەلومەرجێكی ناسك و هەستیاردا تێدەپەڕێت، باشتر وایە هەموو لایەنە كوردستانییەكانی باكوور و باشورو رۆژئاوا و رۆژهەڵات یەكێتییەك و هاوبۆچوونییەكیان هەبێت لەسەر مەسەلەی كورد، چونكە كورد سەدان ساڵە پارچە پارچە و دەچەوسێنرێتەوە، ئێستا لەم هەرێمەی باشوور كیانێك هەیە و لە رۆژئاواش ئومێدێكی باش هەیە.

قسەكانی سكرتێری جڤاتی گشتی گۆڕان لەمیانی لێدوانێكی تایبەت بوو بۆ پۆڵەتیك پرێس، ئەوەش لەكاردانەوەی ئەو گرژییانەی چەند رۆژێكە لەنێوان پارتی دیموكرات‌و پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دروست بووە.

سكرتێری جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەروەها دەڵێت: ئێمە لەگەڵ هیچ گرژییەكدا نین و داواش لەو لایەنانە دەكەین، كە گرژی لە نێوانیانە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن بۆ چارەسەری كێشەكان.

سەبارەت بەوەی لێدوان و بەیاننامە توندەكان هۆكارن بۆ دروستبوونی گرژی، جەمال محەمەد وتی: بەیاننامە و لێدوانە توندەكان زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت، زیانیش بە ڕێككەوتن دەگەیەنێت، بۆیە پێم وایە تەنیا و تەنیا چارەسەر گفتوگۆیە.

گرژییەكانی پەكەكەو پارتی دوای ئەوە زیاتربوون، كە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، چەند گروپێكی سەر بەپەكەیان دەستگیركردووە، گوایە كاریان بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێم بەئەنجامدانی چەند هێرشێك كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا