بەغدا لەبارەی دەروازە سنورییەكانەوە داوایەك ئاراستەی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق داوا لە هەرێمی کوردستان دەكات دەست بکات بەجێبەجێکردنی بڕیاری حکومەتی عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2019 کە تایبەتە بەسەپاندنی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی بەسەر ئەو دەروازە سنورییەیانەدا كەدەكەونە سنوری هەرێمی كوردستان و پابەندبونی سەرجەم دەروازە سنورریەكانی عێراق بە خشتەی وەرزی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق وڕێگریی کردن لە هاوردەکردنی ئەو بەروبوومانەی کە ئەو وەزارەتە قەدەغەی دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەکان، ژمارەیەک ڕاسپاردە بۆ یەکخستن و بەستنەوەی دەروازەکان بەحکومەتی ناوەندییەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووەو هاوكات داوا لەهەرێمی کوردستان کراوە دەروازەکانی بخاتە ژێر كۆنتڕۆڵی حکومەتی فیدراڵییەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستەکە داوای کردووە لیژنەیەک بەسەرۆکایەتی دەستەی دەستپاکی و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەکان و دەستەی گومرک و نوێنەرانی پارێزگاکان پێکبهێنرێت بەمەبەستی چاودێرکرن و باشترکردنی کاری دەروازەکان و بنبڕکردنی گەندڵی تیایاندا و سەرجەم دەروازە سنورییە نا فەرمییەکانیش لەتەواوی عێراق بەزووترین کات دابخرێن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دەبێت کارمەندانی دەروازە سنورییەکان ئەستۆ پاکی خۆیان پێشکەش بەدەستەی دەستپاکی بکەن و زانیاریی تەواو لەسەر سامان و پارە و موڵکەکانیان بخەنە ڕوو و هاوکات پەرەش بدرێت بە سیستمی ئەلکترۆنی لەبەڕێوەبردنی کاری دەروازە سنورییەکاندا.

لەراگەیەندراوەكەی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراقدا ئەوەشهاتووە، كە دەبێت لە 50% داهاتی ئەو دەروازانە بمێنێتەوە بۆ ئەو پارێزگایانەی کە دەروازەی سنورییان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە 20% ئەو داهاتە بەکاربهێنن بۆ پەرەپێدانی ژێرخان و دابینکردنی میکانزمە تەندروستییەکان وبەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەروازەکاندا.

سەبارەت بە داوای دەستەی دەروازە سنورریەكانی عێراق بۆ هەرێم لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری حکومەتی عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2019، عەمید سالار عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی دەروازە سنورییەكانی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەرچەندە بەشێك لەگفتوگۆی نێوان شاندی هەرێم لەگەڵ عێراق لەسەر خاڵە سنورییەكانە بەڵام بەغدا مەرجی بۆ هەرێمی كوردستان داناوە ئەویش بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019 ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە كە دەبێت دەروازە سنورییەكانی هەرێم ببەسترێنەوە بە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاروباری دەروازەكان وەك خۆی دەڕوات و چاوەرێی ئەنجامی كۆبونەوە و رێكەوتنی نێوان هەرێم و عێراق دەكرێت بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی دەروازە سنورییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا