لاوتارۆ لە كۆنتی تووڕە نەبووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میلانۆ ئاشكرای كرد كە هۆكاری تووڕە بوونی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەكەی لە كاتی گۆڕانكاری پێ‌ كردنی پەیوەندی بەوەوە نەبووە بە هیچ جۆرێك.

لە خولەكی 72 ی یارییەكەی شەوی ڕابردووی ئینتەر و بەرامبەر جەنەوا كۆنتی گۆڕانكاری بە لاوتارۆ كرد هێرشبەری ئەرجەنتینییەكەش كاتێك چووە دەرەوەی یاریگای بە شێوەیەكی توند لە كورسییەكانی یەدەگی دا و زۆر تووڕە بوو لەو بارەیەشەوە كۆنتی بە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆڕت ی ڕاگەیاند: (لاوتارۆ یاریزانێكی بە هەستە و ئینتەری خۆش دەوێت ئەو بۆ خزمەتی یانەكە لێرەیە كاتێكیش باش یاری ناكات تووڕە دەبێت ئەوەی شەوی ڕابردووش ڕوویدا تووڕە بوونی ئەو بوو لە ئاستی خراپی خۆی نەك لەوە تووڕە بوو بێت كە من شوێنگۆڕكێم پێ‌ كرد).

كۆنتی وتیشی: (من هەڵسوكەوتی ئەوم نەبینی بۆیان باس كردم، بەڵام ئەو تووڕە بوونە پەیوەندی بە من و ئەوەوە نییە ئێمە دۆخی نێوانمان زۆر باشە ئەو لە شێوازی یاری كردنی خۆی و هاوڕێكانی تووڕە بووە و دواتریش كە یارییەكە تەواو بوو ئەوان هاوڕێن و هیچ كێشەیان لە نێواندا نییە).

جێی باس كردنە یانەی ئینتەر شەوی ڕابردوو بووە میوانی یانەی جەنەوا و یارییەكەی لێ‌ بردەوە بە ئەنجامی 2 – 0 و خۆی گەیاندەوە پلەی 3 ی ڕیزبەندی بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا