میسی لە مەدرید پێشوازی لێ‌ دەكرێت

پۆڵەتیك سپۆڕت

چیرۆكی سەردەم چیرۆكی ڕۆژگار چیرۆكی گەورە بە هێندی گەورەیی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ چیرۆكی تەواوی ئیسپانیا و تەواوی دونیای تۆپی پێ‌ ئایا میسی بەرشەلۆنە جێ‌ دەهێڵێت؟

بڕۆنۆ ئەكۆستا ی میدیاكار و نووسەری وەرزشی ئەرجەنتینی ئاشكرای كرد: چوونە دەرەوەی میسی لە بەرشەلۆنە خەریكە لە قسە و باسەوە دەبێتە ڕاستییەكی حاشا هەڵنەگر و هەموانیش چاویان لە سەر ئەو بابەتەیە ئاخۆ لیۆ ئەگەر بەرشەلۆنە و كامپ نوی جێهێشت بەرەو كوێ‌ دەڕوات و چۆن دڵی تەواوی هاندەرانی بەرشەلۆنە دەشكێنێت.

ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نووسیویەتی: ئایا چیرۆكی میسی و عەشقی لەگەڵ بەرشەلۆنە بە كۆتا هات؟ ئەگەر بە كۆتا هاتووە لیۆ بەرەو كوێ‌ دەڕوات؟ كامە یانە گرەوی دەستەبەر كردنی ئەفسانە دەبەنەوە؟.

پڕۆگرامی چیرنجیتۆی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ڕاپرسییەكی لەو بارەیەوە لە ناو هاندەرانی ڕیاڵ ئەنجامدا تیایدا پرسیاری ئەوە ئاراستەی هاندەرانی میرێنگێ‌ كراوە ئاخۆ پێشوازی لە میسی دەكەن ئەگەر هات و ڕووی لە ڕیاڵ كرد لە وەڵامدا لە 55.8% بەشدار بووان خۆشحاڵی خۆیان بەو هەنگاوە دەربڕی ئەگەر هات و لیۆ درێسی ژمارە 10 ی بەرشەی داكەند و درێسی ژمارە 10 ی ڕیاڵی پۆشی لە بەرامبەردا لە 44.2% ی هاندەران لەگەڵ ئەو بۆچوونە نین و پێیان خۆش نییە میسی ڕوو لە ڕیاڵ مەدرید بكات.

جێی بیرهێنانەوەیە دەنگۆی چوونە دەرەوەی میسی لە بەرشەلۆنە تەواوی جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە هاوكات لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یانەكانی پاریس سانت جێرمان و مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە سەر هێڵن تا بزانن چیرۆكەكە بە چی دەگات ئەو كات ئەوانیش هەنگاوی خۆیان هەڵدەهێنن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا