زێدان خیانەت لە ئەسینسۆ دەكات

پۆڵەتیك سپۆڕت

ئەگەر خوێنەری تەماشای ناونیشانی هەواڵەكە بكات دەبێت پێش خوێندنەوەی مێشكی بۆ چی بچێت و بە ئەندێشەی خۆی دەڵێت ئەبێت زێدان چ شتێك بەرامبەر بە ماركۆ ئەسینسۆی هێرشبەری یانەكەی بكات، بەڵام خۆی بابەتەكە دوور و نزیك پەیوەندی بە زەینەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدەوە نییە ئەوە ڕۆژنامەی aS ی مەدریدییە دەیەوێت خوێنەر و سەردانیكەرانی پێگە ئەلیكترۆنییەكەی بە جۆرێك تامەزرۆی هەواڵەكە بكات تا خێرا كلیك بكەن وەك تۆی خوێنەر گەرچی لە ناوەوە هەواڵەكە شتێكی ترە.

زیدان و لۆكا زیدان

لۆكا زێدان گۆڵچی پێشووی یانەی شاهانە و كوڕی دووەمی زەینەدین زێدانی ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسا و ڕاهێنەری ڕیاڵ هەستاوە بە بڵاو كردنەوەی فۆتۆیەكی تایبەتی خۆی لەگەڵ دڵبەرە نوێیەكەی كە ئەویش خانمە نماییشكاری جل و بەرگ مارینا مۆنتانێری ئیسپانییە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: لۆكا كە لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەكی بە ڕیاڵەوە نەماوە پاش كۆتایی هاتنی بۆندی خواستنەكەشی بۆ ڕاسینگ ئێستا ئازادە ڕوو لە كامە یانە دەكات بە بڵاو كردنەوەی ئەو فۆتۆیە ناپاكی بەرامبەر هاوڕێیەكی خۆی كرد كە ئەویش ماركۆ ئەسینسۆی هێرشبەری ڕیاڵە بەو پێیەی مارینا لە پێشوودا خۆشەویستی ئەسینسۆ بووە، بەڵام لە ئێستادا وا لەگەڵ لۆكای تەمەن 22 ساڵ بە دەردەكەوێت كە 5 ساڵ لە خۆشی مناڵترە.

ماركۆ ئەسینسۆ

لە كۆتاییشدا پێگەكەی aS ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە كە ئەسینسۆ تا ئێستا هیچ لێدوانێكی نەداوە لەو بارەیەوە سەرەڕای ئەوەی كە خۆشەویستەكەشی لەگەڵ یاریزانێكی هاوڕێی بە پیكینییەوە وێنەی بڵاو بۆتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا