پیگمالیۆن

پیگمالیۆن کێیە؟ پیگمالیۆن لە وڵاتی قوبرس لە ١٠٥٠ پێش زاین ژیاوە. نیوەی راستی و نیوەی ئەفسانەیە، لە کۆشکەکەی پیگمالیۆن هەزاران ژن دەژیان بەڵام ئەو ژنانە چەندە جوانبوون یاخود خۆیان دەرازاندەوە، گرنگ نەبوو بۆ پیگمالیۆن چونکە ئەو بە ژنی نەدەزانین و هەمیشە دەیوت لە خەیاڵی مندا ژێک هەیە بە دڵی منەو ئەوم خۆشەوێت و چاوەروانی هاتنی ئەو ژنەم.

پیگمالیۆن لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو بڕوایەی ئەو ژنەی لە خەون و خەیاڵی ئەودا دەژی لە راستیدا بوونی نییە، هەر بۆیە بڕیاریدا پەیکەری ژنی ناوخەیاڵی خۆی دوست بکات و خۆشی بوێت. ئەو پەیکەرە روخساری ژنێک بووکە بە دڵی پیگمالیۆن دروستکرابوو روخساری ئەندامەکانی جەستەی بە خواستی دڵ و خەیاڵی ئەو دروستکرا، پاشان پیگمالیۆن بڕیاریدا خۆشی بوێت و لەگەڵیدا بنوێت.

هەزاران ساڵە ئەم تێروانینە بۆ ژن بەردەوامە ژن کێیە و چی دەوێت و چەندە جوانە گرنگ نییە، بەڵکو پیاوان چۆن ئەو دەبینن ئەوە گرنگە!

ژنان هەمیشە لە هەوڵی ئازاد بووندان، بەڵام بەداخەوە ئەم ڕاستییە هەرگیز بە دی نایەت. خواست و یستی ژنان بەپێی پێوەری نێرانە دەپێورێت هەربۆیە ئەم ژنە چەندە هەوڵبدات بۆ جوان بوونی جەوهەری ناخ وکەسایەتی چەندە هەوڵی باشبوون بدات، یان دەکوژرێت یان ڕەخنەی لێ دەگیرێت. ژن مافی ئەوەی نییە بە دڵی خۆی ژیانی بڕازێنێتەەوە، ژن مافی ئەوەی نییە وەک خۆی چالاک بێت، ژن مافی تووڕەبوونی نییە، بگرە مافی پێکەنینیشی نییە، مافی ئەوەی نییە بە ویستی دڵ کاری پێویست بکات، هەربۆیە کاێک ژن جل لەبەر دەکات کاتێک ژنێک دەیەوێت بچێتە دەرەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە پێویستە سەرەتا داوای مۆڵەت لە برا یان باوک یان مێردەکەی بکات حیسابی پیاوەکە بکات. لە راستیدا ژنان لە ماڵەوە برسین بەڵام کێشە ئەوەیە کە ژن ناتوانێت بە دڵی خۆی بخوات، چونکە دەبێت ئەویش بپرسێ !

بۆ پیاو، دڵی ژن، وجودی ژن گرنگ نییە و ئەقڵی ژن کەمە ، پێویستە ژنان هەموو شتێک لە پیاوان بپرسن چونکە خۆیان نازانن ئەو پیاوە باوکە، برایە، مێردە گرنگ نیە، دەبێت ژنان هەمیشە بپرسن! بێگومان ئەو پیاوەی لێرەدا باسی دەکەین پێویستی بەوە نییە کە دڵ و جەوهەر و روحی ژنی هەبێت بەڵکو، جەستەی ژن بەسە! ئەوەندە بەسە ژن منداڵی هەبێت ، خزمەتی بکات! کاتێک ژنێک دەنگی خۆی بەرامبەر ئەمە بەرز دەکاتەوە راستەوخۆ پیاوەکە دەڵێت سکت تێرە من بۆتۆ کاردەکەم دەگەڕێم منم ئەو پارەیەی تۆ دەتەوێت پێتی دەبەخشم، ئەم وتنانەش قسەی خاوەن کۆیلەکانە! ئەمەش دەریدەخات کە ژنان لە راستیی کۆیلایەتیدا زۆر شتی وەک ماڵ، ئۆتۆمبێل، مۆبایل، ماکیاژ و شتی تریان هەیە، بەڵام دەبێت ئەمڕۆ وەڵامێک هەبێت بۆ ئەو پرسیارەی ئایا ئەگەر ژن ئەم شتانەی هەبێت و دەبێتە خاوەنیان ئایا ئەوکات مۆڵەتی پیاوی دەوێت یان نایەوێت؟ ئەگەر بیەوێت دەبێت بزانێت کۆیلەش هەمان شتی لە خاوەنەکەی دەوێت !

بێگومان ئەم دۆخە تراژیدییە هەزاران ساڵە بەم شێوەیەیە بەڵام هێشتا ژنان ئەوەندە ڕێکخراو نین بۆ ئەوەی ئەم دۆخە لە بنەرەتەوە چارەسەربکەن و بیگۆرن، بەڵکو بەردەوامی پێدەدەن. دەبێت ئێمەی ژنان باش ئەوە بزانین کە هیچ پیاوێک کۆیلەکەی ئازاد ناکات! هەربۆیە رێگەی ئازادبوون دژوارەو خەبات و ماندوو نەبوون و قوربانی دەوێت، دەبێت بە هەموو شێوەیەک هەموو رێگایەکی سەخت بگرینە بەر لە پێناو ئازادبوونماندا، بێگوومان ئازادی تەنها ژنێکیش واتایەکی ئەوتۆی نابێت ئەگەر ژنان هێزی خۆیان یەک نەخەن ناگەن بەهیچ بەڵکو بڕیاری ئازادبوونی هەمووان و تێکۆشانی پێکەوەیی چاوەروانی بەرهەمی لێدەکرێت.

هاوژین زیبا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا