یەكێتی چارەنووسە، نوێبوونەوە ئیرادەمانە

ڕێبوار ستار

“یەكێتی چارەنووسە، نوێبوونەوە ئیرادەمانە” ئەمە درووشمە سەرەكیەی یادی 46ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.

دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەهەلومەرجێكی ئەوەندە سەخت ودژواردا سەریهەڵداو هاتە مەیدانەوە كە لەكوردستاندا هیچ ئومێد وتروسكایەك لای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان نەمابوو ئەوەندە بێ ئومێد بوون بڕوایان نەبووكەجارێكی تر شۆڕش وكوردیاتەی سەرهەڵباتەوەو بۆهەمیشە كورد ژێر دەستەدەبێت چونكە هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەكات ئەوەندە گەورەوقورس وسەخت بوو هیچ هیوایەكی لەدڵ ودەرونی خەڵكدا نەهێشتبوو خەڵك تەواوبەرچاوی تاریك ببوو چارەنوسی خۆی و خەڵكەكەی نەدەزانی چی لێدێت چارەنوسی ئەم گەلە چی بەسەردێت چونكە نسكۆ هەرەسی بەشۆڕش هێنابوو، بەڵام بەهەوڵ وكۆششی و تێكۆشان خەمخۆری ژمارەیەك لەتێكۆشەران وكورد پەروەر توانیان نەك شۆڕش هەڵگیرسێننەوە بەڵكو شەوەزەنگی تاریكیان كردە ڕۆژی ڕووناك وچۆكیان بەتاریكی دادات ونەیانهێشت چارەنوسی گەلەكەمان بەنادیاری ولێڵی بكەوێتە ژێر پرسیارەوە و هیوایان خستەهەناو و دڵی خەڵك و كە شۆڕشێكی نوێ لەدایك بووكە بوە هۆی بەرگریكردن لەچارەنوسی نادیاری گەلەكەمان كە ئەویش لەلایەن ئەوتێكۆشەرانەبوو كە بڕیاری هەڵگرسانەوەی شۆڕشی نوێ ودامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دا بەڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلاڵ هەربۆیە ئەم شۆڕشی نوێیەێ ئەم جارە هەرلەسەرەتای دروست بونیەوە بەوپەڕی باوەڕبەخۆبون وبەوپەڕی بە هێزی لە خەبات وداكۆكیكردن لەمافی خەڵك وچارەنوسی خەڵك دامەزرا هەرزووش توانی جێگەوپێگەی خۆی لەناودڵی خەڵكدا بكاتەوە بۆیە ئەم هێزە شۆڕشگڕوخەباتگێڕەزۆر بەزووی لەگەڵ كۆمەڵانی خەڵكدا ئاوێتەی یەكتربوون تادەهات متمانەوگەورەی لای خەڵك بەهێزتر دەبوو بگرە نەك هەرلەكوردستانی باشور بەڵكو لەهەمووپارچەكانی تری كوردستانیش ببوە جێگەی ئومێدوهیوا.

بەردەوامی و ورەبەرزی سەركردە و پێشمەرگەكانی یەكێتی ئەوەندە پۆڵاین بەهێزبوو ڕژێمی بەعس هەرچی كردەوەی سەربازی ونامرۆڤانەیە بەرامبەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان وكۆمەڵانی خەڵكەكەی بەكاری دەهێنا تەنها لەبەر ئەوەی خەڵك سۆزو پشتیوانی هەبوو بۆیەكێتی بەڵكوبەشەوە نەوەستا ئەوەی لەدەستی دەهات دەیكرد بۆ سەركوت كردنی شۆڕشی نوێ تاگەیشتەئەوەی چەكی كیمیایی بەكارهێنا لەچەند ناوچەیەكی كوردستانداو دواتر ئەنفالكردنی خەڵكی گوندەكان وخاپووركردنی ماڵ وحاڵیان بەتاڵانب ردنی سەروەت وسامانیان وبێ سەروشوێن كردنیان، بەڵام سیاسەتی حەكیمانەو لهێاتویی و ئارامگیری وشۆڕشگێڕی و دانایی سەرۆك مام جەلال هیچ كام لەو هەموو كردوە نامرۆڤایەتیانەی ڕژێم نەیتوانی خەباتی ئازایانەو وورە بەرزی وپۆڵاینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەم بكاتەوە بگرە یەكێتی توانی ببێتە گەورەترین هێزلەناوچەكەداو شكست بەشكست بهێنێ.

لەو سەردەمەدا و تا ئەمڕۆش كە دوای چەند ڕۆژێكی تر یەكێتی 46ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنیدا كە بەمێژوویەكی پڕخەباتی بێ وەستان ومێژوویەكی پڕسەروەری وشانازی ودرەوشاوە كەبەرهەمەكەی بوەهۆی دامەزراندنی پەرلەمان وپێكهێنانی حكومەتی هەرێم وئاوەدانی وخۆشگوزەرانی و ئارامی بۆكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەزاخۆ هەتا خانەقین وفەراهەمكردنی ئازادی بۆڕۆژنامەنووسان ونوسەران وەلەوپێناوەشدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەیان سەركردەی گەورەوسەدان فەرماندەی تێكۆشەروئازاو هەزاران پێشمەرگەی قارەمان وچاونەترسی كردۆتە قوربانی بەشەڕی دژی تیرۆرو داعشیشەوە كە گیانبازی زۆر زۆری كردوە لەوپێناوەداكە دەریایەك خوێنی ڕۆڵەكانی بۆبەخشیوە. بۆیەسەرباری هەمووئەو كەم كوڕیانەی هەیە، بەڵام پێویستە خەبات وقوربانی دان وخوێن بەخشینی تێكۆشەرانی یەكێتی لەبیرنەكەین، هەمیشە ڕێزلەوتێكۆشانەبێ وەستانەی خەباتی بێ وچانی چەندین ساڵەی بگرین ، دەستی ڕێز بەسنگەوەبگرین لەئاست كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان ومێژووی خەباتی تێكۆشەرانی سەردەمی شاخیش بەگرنگ بزانین و رێزیان لێبگرێت ، هەمیشە بەوپەڕی شانازیەوە بەردەوام بین لەخەبات وتێكۆشان لەخوێندنگە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال دا بەجۆش وخرۆشێكی ترو بەشێوازێكی تری نوێ خەبات كەخەباتی پەرلەمانیە درێژە بەڕێبازە پیرۆزەكەی مام بدەین، لەسایە خوێندكارە گەنج وپڕهێزەكانی هەڤاڵان هاوسەرۆكانی یەكێتی و سەركردایەتی نوێی یەكێتی دا كە نوێبوونەوەی یەكێتیەكەمان دروشمی سەركەرەكی چوارەمین كۆنگرەیە بەوپەڕی جدیەت كاری بۆبكەین . تابتوانن بەشوێن هەنگاوەكانی مامدا هەنگاوبنێین.

بۆئەوەی ئەو مافانەی كە پێویستە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێتە دی كەتائێستا ونەهاتۆتەدی بەدی بهێنین وبتوانین باشتر خزمەت بەكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان وكۆمەڵانی خەڵك بكەین و مەودای ئازادی گەورەتروفراوانتربكەین و ژیانێكی خۆشگۆزەران وخۆش ژیانتر فەراهەمبێت. بالەم یادی 46ساڵەی دامەزرندنی یەكێتیە نوێكەماندا ئەم یادە پیرۆزتربكەین وڕۆحی سەرۆك مام جەلال وتەواوی شەهیدەنەمرەكانی یەكێتیەكەمان ئاسوودەبكەین هەمووپێكەوە لەژێر ئاڵاسەوزەكەی یەكێتیە كەی هەموواندا دەست لەناودەست خەبات بكەین، بۆگێڕانەوەی هاوسەنگی هێز و نەهێشتی قۆرخكاری لەحكومڕانی .

هەروەها ئەو هیوا و ئومێدەی ئێستا خەڵك بە بەڕێزان هاوسەرۆكان ویەكێتی هەیانەبیهێنینەدی چونكە یەكێتی چارەنووسەو نوێبوونەوەنەش ئیرادەمانە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا