مەسەلەی بەدیل

چەندین ساڵەو بە چەندین شێواز، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین رێكبكەوێت لەگەڵ بەغدا. هەر رێكنەكەوت. دەیان هەلی زێڕینی بۆ هاتەپێشەوە، بەڵام گەندەڵی و خۆبەلزلزانی و بێمنەتی وایلێكردن رێكنەكەون.

لەبودجەی ئەمساڵیشدا، سەرەڕای رەزامەندیمان لەو دەقەی لە حكومەتی عیراقیەوە نێردراوە كە تایبەتە بە هەرێم. بەڵام وادیارە هێشتا گرفتی سەرەكی هەیە لە رێكەوتن و ئاسان نیە هەردولا بگەنە خاڵێكی هاوبەش.

لەبەرئەوەی ئەگەری رێكنەكەوتن زیاترە، هەروەها لەكاتی رێكەوتنیشدا متمانە نیە هەرێم پابەند بێت. بۆیە واجبی سەر شانمانە وەك نوێنەرانی كورد بەدیلی چارەسەركردنی ئەو دۆخە بچەسپێنین. نابێ لەوە زیاتر چاوەڕێی رەحمەتی ئەوانە بین كە ئەم دۆخەیان بەسەر میللەتەكەمان هێناوە. خەڵك ماندوەو تەحەمولی ئەم هەمو شكستە ناكات.

بەدیل دەبێ مامەڵەی راستەوخۆی پارێزگاكان بێت لەگەڵ بەغدا، لەپێناو ئەوەی موچەخۆرانی پارێزگاكان راستەوخۆ موچەی خۆیان لەبەغداوە وەربگرن و پارێزگاكەش بودجەی خۆی وەربگرێت. لەبەرامبەردا ئەو پارێزگایە ئەركی دەستوری خۆی جێبەجێ بكات لە گەڕاندنەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی.

نەبونی بەدیل واتە درێژەدان بە سیاسەتی رەگەڵ كەوتنی رابردو. واتە تەسلیمبون بە واقعێكی شكستخواردوی بەزۆر سەپێندراو. واتە درێژەدان بە سیاسەتی بۆڵەبۆڵی بێ ئەنجام. كە ئێمە لێی بێبەرین.

رێبوار كریم محمود

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا