دەتوانن ژنی دووەم بھێنن پاشان یەكەم؟

پڕۆسەی ھاوسەرگیری بە مانا قانونیەكەی، بریتی یە لە عەقدێك لەنێوان دووكەس بەڕەزامەندی خۆیان. بە مانا شەرعیەكەشی بەپێی یٔاینی یٔیسلام پڕۆسەیەكی گەورەی ژیانە، تەواوكردنی نیوەی باوەڕی شوێنكەوتوەكانیەتی.

ئەمڕۆ دژ بوون و پشتگیریەكی زۆرمان بینی، سەبارەت بەو 10ملیۆنەی دەدرێتە ھەر پیاوێك كە بیكاتە دووژن، دەرچوونی ھەر بڕیارێك بێگومان كاردانەوی ھەیە جا بە باشبێ یاخود خراپ.

ئەوەی جێگای سەرنجە یٔەو گەنجانەی پڕۆسەی ھاوسەرگیرییان پێك نەھێناوە بەگشتی دژی بوون، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كــە ئەگەر مەبەست خزمەتكردن بوایــە لەم كارە، 10ملیۆنەكە ببەخشرای بە سەڵت (سینگڵ)، نەوەكو زیاتر سینگڵەكان دوور بخرێنەوە لە پڕۆسەی ھاوسەرگیری.

لە ھەمان كاتدا دەكرا بۆ وەستانی مێرد منداڵان وھاندانی گەنجان بۆ زەواج، خزمەتەكە تایبەت كرابا بە سینگڵ، ھەموومان باش دەزانین ڕێژەیەكی دیار و بەرچاومان ھەیە لەگەنجان كەتوانای مادیان نیە یان خراپە، كە یٔەمەش ڕێگر بووە لە بەردەمیان نەتوانن پڕۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجام بدەن.

كابرا توانای مادیی خراپە ژنێكی بۆ بەخێو ناكرێ ئیدارەی ماڵێكی پێنادرێت، لەڕووی پەروەدەوە ھەر كێشەی ھەیە، ناتوانێ پەروەدەی دروست و پێویستی منداڵەكانی بدات، لەولاشەوە كێشەی مادیشی ھەیە چ خێری خوایە پێی دەكەن بەدووان! و سیان كێشەكانی جارانی دوو دەكەن!؟

وا داماننا توانای مادی باش بوو ئەو 10 ملیۆنەشی خستە سەری، ئەی چی لە نازو گرنگی پێدانی تەواوی خێزانەكەی دەكا كە پێویستیانە باوكیان ھەبێ و لەناویانبێ!

لەھەمان كاتدا یاســا ڕێگای داوە بەم كەسانە ژنی دووم بێنن؛
1- ئەگەر بە راپۆرتی پزیشكی بسەلمێنرێت كە ژنی یەكەم منداڵی نابێت.
2- وە ئەگەر باری تەندروستی ژن تەواو نەبوو.
3- یان بەرژەوەندی مشروع هەبوو.

بەڵام كە ھیچ یەكێك لەو كێشانە لە ئارادا نەبوو ، بۆ كار نەكەین لەسەر خۆشبەختی خێزان و ھاندانی گەنجان، یارمەتی دانیان بەوەی كە ئەوەی زەواجی نەكردوە ئەنجامی بدات، بەتایبەت وابكەین خێزانەكان تێربن لەنازو گرنگی پێدانی دایكان و باوكان نەك پەرتەوازە كردنیان، دواجار ئەم بڕیارە بۆ حكومەتی عێراقە، ھەرێم ناگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا