چارەنوسی ڕەش یان موعجیزەی خودا؟

حكومەت وەك بڕیاردەر و خزمەتگوزاری خەڵك بە ناوی كەرتی حكومی كۆتایی هاتوەو تا كۆتایی 2023 شتێك نامێنێتەوە بە ناوی كەرتی حكومی، بەڵكو هەموو خزمەتگوزاری و كار و پرۆژەكان لە چوارچێوەی كەرتی تایبەتی چەند كۆمپانیایەكی حیزبی بەڕێوەدەبرێت و وەك كۆمپانیای دایك دەبینرێت و كۆمپانیاكانی تریش وەك بەڵێندەری دوەم و سێیەم و تا سەدەم لەژێر چەتری كۆمپانیای سەرەكی كاردەكەن و سودی هەموو ئەمانە بە شێوەی هەرەمی ئەگەڕێتەوە بۆ كۆمپانیای دایك

ئەوەی ئێستا دەیبینن شاهیدی ئەو ڕاستیانەیە كە هەریەك لە پرۆسەی خوێندن لە پەروەردە و خوێندنی باڵا وەستاوە بەڵام لە بەرامبەردا پرۆسەی خوێندن لە زانكۆی ئەهلی و قوتابخانەی ئەهلی بەردەوامە …

كەرتی تەندروستی حكومی لە كەناری گیانكێشاندایە و لەبەرامبەردا چەندین نەخۆشخانەی تایبەت كراوەتەوە و بە گەرم و گوڕی پێشوازی لە نەخۆشی گیرفان پڕ دەكات ،

كەرتی كارەبا لە كۆتایدایە و ساڵی نوێ كۆمپانیاكان بەڕێوەی دەبەن.

كەرتی خزمەتگوزاری و پرۆژەی ڕێگاوبان لە سفردان و تەنها ئەو پرۆژانه خزمەتگوزاریان بۆ دەكرێت كە لەلایەن كۆمپانیا زەبەلاحەكان بەناوی وەبەرهێنانەوە وەردەگیرێن و قیر و شۆستە و ئاو و ئاوەڕۆیان بۆ دەكرێت ..

لەبەر ئەوە تۆی هاوڵاتی ژیان لە كۆتایی ساتەكانی حكومەتێكی بێ ناوەڕۆك و نا كارا بە ڕێدەكەیت و ئەبێ یان چاوەڕوانی موعجیزەیەكی خۆش بیت یان خۆت بۆ قۆناغێكی تری ژیان لە سایەی پارە و كۆمپانیا گەورەكانی سەرانی حكومەتی حیزبی بەڕێكەیت.

سروش سازانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا