برا گەورە

لایەنگران و ھەوادارانی پارتەکەی بەشانازیەوە پێی دەڵێن« براگەورە»

نازانم ئایا ئەو خەڵکە سادەیە دەزانن ئەو زاراوەیە لە جیھانی سیاسەتو دەسەلاتدا مانای چیە و بەو مانایە بەکاری دەھێنن؟ یان ھەر وەک زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی یان عەشایەری بەکاری دەھێنن ؟؟!

برا گەورە وەک زاراوەی سیاسی « بۆ ئەوانەی کە نایزانن »ئاماژەیە بۆ حکومەتێک یان کەسێک لە دەسەڵاتدا کە ھەوڵی کۆنترۆڵ کردنی ھەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی خەڵک دەکات ئازادیەکان سنوردار دەکات و چاودێری تاکەکان دەکات لەڕێگای ژمارەیەکی زۆری دەزگای ئەمنی و سیخوڕی .

ئەم زاراوەیە بۆ یەکەم جار جۆرج ئۆیل لە ڕۆمانە بەناوبانگەکەی «1984» کە لەساڵی ١٩٤٩ بلاوی کردەوە ئەم زاراوەیەی بەکارھێنا، ئیدی لەو کاتەوە بەکاردێت بۆ دەسەلاتی دیکتاتۆری وشمولی کە لەرێگای دەزگای ئەمنی و چاودێریەوە خۆی دەسەپێنێ و دەست وەردەداتە تایبەتمەندیەکانی تاکەکان.

برا گەورە چاودێریت دەکات.

ئەگەر جەماوەرە سادەکەش ماناکەی نەزانێ دلنیام خۆیان دەیزانن، بۆیە وەسفی خۆیان دەکەن.

حاکم شێخ لەتیف مستەفا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا