چ جورئەتێكە!

چ جوریٔەتێكە بەرامبەر بە نەخۆشی شێرپەنجە و دەرمانە ڕۆژییەكان بتوانی خیانەت بكەیت؟!

هەموو جۆرە دزی و تاڵانییەك لەم وڵاتە سەری هەڵداوە، بە ڵام قاچاخی و دزین و تاڵانی لە دەرمان و خۆراك، دەبێت هێڵی سوور بێت. یٔەمانەی یٔەو كارانە دەكەن زۆرینەیان بەرپرسی زۆر باڵا و بازرگانی گەورەی هاوبەش لەگەڵ هەندێك بەرپرس دەیكەن.

بەشێك لە دەرمانەكان بە شێوەی نایاسایی دێنە هەرێمی كوردستان، لەوە كارەساتتر یٔەوەیە كە وەزارەت بەفەرمی لە بازرگانە قاچاخچییەكانی دەكڕێتەوە. لە هەمووشیان هەستیارتر دەرمانە دەگمەنەكانی شێرپەنجە، و بەنجن، كە بەردەوام بەكار دەهێندرێن.

شێوازی هەڵگرتن وگواستنەوەی یٔەودەرمانانە، بۆ نمونە دەرزی بایۆلۆجی تەنها بە ڕاوەشاندنی زۆر دەرمانەكە خراپ دەبێت و سودەكەی نامێنێت، زۆری دەرمانەكان كە بە شێوازی دەرزی هەن دەبێت لە پلەی گەرمی (2-8 )ی سیلیزی هەڵبگیرێن تەنانەت لەكاتی گواستنەوەشدا دەبێت بە بەڕاد بیگوازنەوە ، بێگومان دەرمانی قاچاغیش نە بەبەڕاد دێت وە گواستنەوەی زۆریشیان بەڕێگای لاوەكی و ڕێگای خۆڵ دەبێت و هەندێكیان لەسەر گزۆزی یٔۆتۆمۆبێل دادەندرێن، كە لەوكاتەدا یٔەگەر دەرمانەكەش تەزویر نەبێت دەبێتە هۆی خراپ بوونی و دواتر نەخۆش سودی لێ نابینێت و دەبێتە هۆی بەهەدەردانی پارە وە هەروەها ژیانی نەخۆشەكەش دەكەوێتە مەترسیەوە لەبەر یٔەوەی یٔەگەر دەرمانەكە یٔیشی نەكرد شێرپەنجەكە زیاتر تەشەنە دەسێنێت و بڵاو دەبێتەوە بۆ بەشەكانی تری لەشی نەخۆشەكە.

سەرباری دەرمانی شێرپەنجە، بەشێك لە دەرمانی بەنج و نیو بەنج بە شێوەی قاچاخ داخڵ دەكرێن و بە ماتۆڕ سكیل دەفرۆشرێن و تەنانەت وەسڵی كڕینیشیان لەگەڵ نیە و ناچنە كوالێتی كۆنتڕۆڵ، لە كاتێكدا ڕۆژانە لە زۆربەی زۆری نەخۆشخانەكانی هەرێم لە حكومی و تایبەت بە كاردەهێندرێن.

تێبینی: ناوی هەموو دەرزی و كۆمپانیا و وێنە و بەڵگەی بە قاچاخ داخڵكردنمان داوە بە دەستەی بەدواداچوون لە داواكاری گشتی بۆ یٔەم مەلەفە هەستیارە و هەموڕێكارە پەرلەمانییەكانیشمان گرتووەتە بەر، و چاوەڕێی یٔەنجامی كۆتای لیژنەی تەندروستی دەكەین!! یٔیتر كاتی یٔەوەی ڕای گشتی لەو مەترسییە لە ژیان و مردن یٔاگادار بكەینەوە و كۆتای بە مافیا گەرێتی لە دەرمان بهێندرێت!

ناوی بەشێك لە دەرمانەكان:
Propofol ampul
Adrenalin ampul
Lidocaine bottl im
Lidocaine ampul iv
Cordaron ampul
Ezmeron vial
Atracrume ampul
Heparen vial
Marcine ampul
Metoprolol ampul
Anjesed ampul

كاروان گەزنەیی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا