مرۆڤ بوون و دادپه‌روه‌ریی

بێگومان هه‌ركاتێك كه‌ مرۆڤ بیر له‌ ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و شایسته‌ بكاته‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ چه‌مكی دادپه‌روه‌ریی دێته‌ به‌ر باس و به‌ر مه‌یدان، چونكه‌ مرۆڤ ده‌بێت مرۆڤبێت و گه‌ر مرۆڤ مرۆڤ بوو ئه‌وا ده‌بێت مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بێت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیدا و له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا، بۆیه‌ كاتێك ده‌ڕوانینه‌ چه‌مكی مرۆڤبوون ده‌بینین ئه‌و چه‌مكه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن  و خۆیان و به‌رامبه‌ره‌كانیان به‌شه‌ په‌رش و بڵاوه‌كانی ڕاستی كه‌ یه‌كتر پێكده‌هێنن و ڕاستی ته‌واو ده‌كه‌ن.

ئه‌م كایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و حزبی و سیاسی و یاساییەی كه‌ مرۆڤ تێیدا ده‌ژی له‌ چوارچێوه‌ی كیانی كۆمه‌ڵگه‌ و نیشتمان، په‌یوه‌ست و به‌ستراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌و ڕێسا و یاسا و ده‌ستور و سیستمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و فلته‌رە سیاسیانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگە قبوڵیانه‌ و په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كان له‌ دید و بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌ ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی و ئابوری و ئاینی و مه‌زهه‌بی و سیاسیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ كه‌په‌نجه‌ بخرێته‌ سه‌ری چه‌مكی مرۆڤبوون و دادپه‌روه‌ریە كه‌بێگومان  سه‌رجه‌م به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئاینه‌ ئاسمانیه‌كان و یاسا و ده‌ستوره‌كان ده‌كه‌نه‌ كرۆكی ده‌قه‌كانیان، بۆیه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئاینیه‌كان و حكومیه‌كان و ده‌ستوریه‌كان له‌ وڵاتدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌مكی مرۆڤبوون و دادپه‌روه‌ری بكه‌نه‌ نه‌خشی ڕێگه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان به‌ پێی هه‌لومه‌رجی قۆناغه‌كان و تاك و كۆمه‌ڵگه‌ و قبوڵكردنی یه‌كتری له‌ پانتایی و خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كاندا بۆیه‌ ده‌بینین زۆربه‌ی پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و حكومه‌ته‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ پێشكه‌وتوخوازه‌كاندا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ناوه‌نه‌ده‌كانی تایبه‌ت به‌ مافی مرۆڤ و ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا زۆر به‌چڕی  ده‌یكه‌ن به‌ دروشم و كارنامه‌ی كاریان، چونكه‌ مرۆڤ به ‌سروشت و فتری خۆی زۆرجار ناتوانێ زاڵبێت به‌سه‌ر خواست و حه‌ز و چێژ و ئاره‌زووه‌كانیدا بۆیه‌ ده‌بینین كه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ یاخود ئه‌و جۆره‌ كۆمه‌ڵه‌گه‌ به‌شه‌ریانه‌ كه‌ كۆنتڕۆڵ له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن چه‌مكی مرۆڤبوون له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و بێگومان وه‌كو ئه‌نجامێكی ئاسایی دادپه‌روه‌ری داده‌ماڵێت له‌ مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یدا جا گه‌ر له‌نێو خێزاندا  یان له‌ كۆمه‌ڵگا یان له‌ هه‌ر سێكته‌رێك له‌ سێكته‌ره‌كانی ژیان و ڕۆحی  تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ و به‌پچوكرانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كان و له‌ كه‌داركردن و ناشرینكردنی كه‌سه‌ ئازا و بوێر و دادپه‌روه‌ره‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه‌ تاك و كۆمه‌ڵگه‌ نوقم ده‌كات له‌ زه‌لكاوی ململانێی مێژوویی نێوان باشه‌ و چاكه‌ و خراپه‌، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ گه‌ر ئه‌م كه‌سانە به‌رپرس  و باڵاده‌ست بن و له‌ ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێدراویان  كه‌ زۆر شایه‌نی نیه‌ له‌مپه‌ڕ و ڕێگری داده‌نێت بۆمان كه‌ ده‌رئه‌نجام ده‌بێته‌ مایه‌ی دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ و توانا و لێهاتوویی مرۆڤه‌ سه‌ربه‌رزه‌كان، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت به‌ تۆی خوێنه‌ری بگه‌یه‌نم به‌ساده‌یی دادپه‌روه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ و ڕه‌فتارم له‌گه‌ڵ بكه‌ وه‌كو خۆی كه چۆن دادپه‌روه‌ری و مرۆڤایه‌تی ده‌ڕواننه‌ تۆ به‌ده‌ر‌ له‌ ڕه‌نگ و ده‌نگ و ئاین و‌ ڕه‌گه‌ز و كار و پۆست، هه‌تاوه‌كوو مرۆڤه‌كان له‌م كۆمه‌ڵگه‌ سروشتیه‌دا كه‌ له‌قۆناغێك  و سه‌رده‌مێكی دوور له‌ سروشت بتوانین بژین و‌ كار بكه‌ین له‌ چوارچێوه‌ی ڕێزی هاوبه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگەیه‌ك و نیشتمانێكی نموونه‌‌یی هه‌روه‌كو پێویستیه‌كی مرۆڤایه‌تی.

هێڤار محمد عمر

*نوسه‌ر و پارێزه‌ر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا