ئەوەی ئەبێ داوای لێبوردن لەخەڵك بكات

سەیرە ئەم پارتیە بێ ئەوەی بزانێ چی ئەڵێت وچی ئەكات هەر ڕۆژەی جۆرێك میدیاكان سەرقاڵ ئەكات بەبابەتێكەوە بۆئەوەی ئەو هەموونادادپەروەری وقۆرخكاریانەی هەیەتی وئەودەستخستنە كاروباری دادگاوسەروەری یاساوە ئێستا لەماوەی چەند ڕۆژێكدا بەدووجۆر وەك دووڕوویەك ڕاسپاردەیەك ومەرجێكی هەبوە بۆبەڕێز هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەڕاسپاردەكەی داوائەكات بەڕێز كاك لاهور لەگەڵ سەرۆكەكەیان كۆببێتەوە لەپەیامەكەشیدا مەرجی هەیە بۆئەوكۆبونەوەیە مەرجەكەش پێچەوانەیە ئەوەی داوالەیەكێتی دەكات ڕێك ئەبێ خۆی ئەوەبكات، بۆیە ئێستا پارتی ڕێك وەك ئەم پەندەی بەسەرهاتوە كەدەڵێ (نەبای دیوە نەباران)كە هەرگیز تەڕنابێت.

ڕابوردی خۆی بیرچۆتەوەبۆیە باشتروایە جارێ بچێت لاپەڕەپڕ شەرمەزاریەكانی مێژووی خۆی هەڵباتەوە هەرلە كاتی ئاشبەتاڵەوە تا ڕیفراندۆمەشومەكەو ئەونەهامەتیەی بەسەر شەنگالی هێناو31ی ئاب كەئەمانە لەمێژووی پارتیدا پڕن لەشەرمەزاری وئابڕووچون .

كەچی بۆدانیشتن لە نێوان بەڕێزشێخ لاهورشێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وسەرۆكی پارتی ئەوباسی مەرج ومەرج كاری دەكات وئەوباسی ئەوەدەكات كە یەكێتی داوای لێبوردن لەكۆمەڵانی خەڵك بكات لەسەرئەوەی لەكەركوك ڕوویدا لە 16ی ئۆكتۆبەر دا ئەوئەوەشی بیری چۆتەوە كە ئەگەر شێخ لاهورویەكێتی نەبوایە كەركوكیش بەدەری ئەو شەنگالە ئەچوو كەپارتی سەبەب كاری ئەوهەموونەهامەتی وماڵوێرانی وئاوارەبونەبون و بیریشی چۆتەۆە ڕیفراندۆمەشومەكەی هۆكاری سەرەكی بوو بۆئەودۆخەی كەركوك وخانەقین وشوێنەكانی تری تێكەوت .

بۆیە حەق وایە پارتی بڕواباش مێژووی یەكێتی بخوێنێتەوە هەمیشە بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی خستۆتە سەروهەموو بەرژەوەندیەكی تەسكی حزبی وشەخسیەوە وخۆی بەخزمەتكاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەزانێ دەنا دانیشتن وكۆبونەوە لەگەڵ هاوسەرۆكی یەكێتی زۆر ئاساییە ئەگەر كۆبونەوەكە بۆخزمەتی خەڵك وبەرژەوەندی گەلەكەمان بێت نەك كۆبونەوە بۆ وێنەگرتن ومیدیابێت وەك ڕیكلام پرسیارەكە لێرەدایە وگەر پارتی مەبەستی كۆبونەوەیە بۆخزمەتی خەڵك چ پێویست بەم دووڕوییە دەكات لەلایەك داوادەكات كاك لاهور لەگەڵ سەرۆكەكەیان كۆببێتەوە لەلایەكیش مەرجی هەیە مەرجەكەشی ئەوەیە ئەبێ یەكێتی داوای لێبوردن لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بۆیە ئەوەی ئەبێت داوای لێبوردن لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات سەرۆكی پارتی وپارتی یە نەك یەكێتی وهاوسەرۆكی یەكێتی.

ڕێبوار ستار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا