توركیا كەوتە جێبەجێكردنی پلانەكەی

سەرتا ئەمەوێ ئاماژە بە بەسەرهاتێكی خۆم بكەم ساڵی ١٩٩٣ بە قاچاغ چومە وڵاتی توركیا تا بچمە ئەوروپا لە شاری هاكاری دەستگیركرام پاش ٢١ رۆژ زیندانی هینامیانە شاری شرناخ تا بمنێرنەوە سنوری كوردستان زاخۆ شەو لە زیندانەكە دەرمیان كرد سی كەس بوین یەكێكمان توركمانی كەڕكوك بوو ئەفسەرە توركەكە كەوتە گفتوگۆ لەگەڵمان وتی لەداهاتودا شاری موسڵ و كەركوك و هەولێر دێتەوە سەر نەخشەی توركیا ئەمە پرۆژەیەكی نیشتمانیە بڕیارمان لێداوە بێ گومان من گاڵتەم بەقسەكانی ئەهات ، پێش چەند رۆژێك وەزیری بەرگری توركیا هاتە بەغداو هەولێر تا عێراق بخاتە بەردەم چەند بەرنامەیەكی خۆیەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی لە ناوچەكە بەتایبەت ترسێكی زۆری لە ئیدارەی نوێ ئەمریكا و جۆ بایدن هەیە گۆرانكارییەك دروست بكات لەناوچەكە بێ گومان توركیا زەرەرمەندی یەكەم ئەبێت لەم گۆرانكارییە ،بۆیە من لێرەدا بەخاڵ ئەو بەرژەوندیانەی توركیا باس ئەكەم لەدەستی ئەداو وەتوركیا چی كارێك ئەكات بۆ داگیركردنی ئەم ناوچانە

1- هەرچی كۆمپانیاو ساغ كردنەوەی كاڵاكانی هەیە لە كوردستان ساغ ئەكرێتەوە ساڵانە قازانجێكی زۆر ئەكات

2- هەرچی نەوتی كوردستان هەیە لەرێگای توركیاوە ئەفرۆشرێت لەسەدا چەنی بۆ توركیاو بەرپرسەكانێتی ئەمە جگە لەوەی سوتەمەنی بۆ توركیا لە كوردستان دابین ئەكرێت بە نرخێكی رەمزی كەم ئەمەش پارەیەكی زۆر بۆ توركیا ئەگەرێنێتەوە

3- نیوەی خاكی كوردستانی داگیر كردوە هەتا بن هەولێر وەك ئەوەی لە خاكی خۆیەوە شەری پەكەكە ئەكات لە ناو كوردستانەوە ئەیكات پارتیش پارێزگاری لێ ئەكات وە پەكەكە مەهانەیەكی باشە بۆ داگیر كردنی باشور

توركیا چ هەنگاوێك ئەنات
ئەوەی بڵێ توركیا ئەیەوێ ئەزمونی حكومەتی كوردستان لەناو بچێت من پێی ئەڵێم هەڵەیت لەبەر ئەو هۆكارانەی سەرەوە باسم كردوە ،لە هیچ شوێنێك ئەم تیكە چەورەی دەست ناكەوێ وەك ئەوەی لە كوردستان دەستی كەوتوە ، هەمومان ئەزانین داعش سەر بە توركیایە لەگەڵ گەرانەوەی وەزیری بەرگری بەدەستی خاڵی لە لایەن عێراقەوە داعش دەستی بە تەقینەوە كرد لە بەغدا ، هێرشەكانی دەست پێ كرد بۆ چەند ناوچەیەكی عێراق كە ئاماژەیەكی ڕونە بۆ گەرانەوەی داعش ،بێ گومان ئەمرۆش ئەردۆغان هەرەشەی داگیركردن و سوپرایزی لە ناكاوی كرد بۆ عێراق و ناوچەكە بەناوی مەترسی پەكەكەوە ، من پێم وایە تا كەركوك داگیر ئەكات ئەچێتە سەر بۆی وەك چۆن لە سوریا بۆی چووە سەر شارەكانی داگیر كرد تا ئێستا ماوەتەوە لێی هیچ وڵاتێكش ورتەی لێوە نەهات ،خۆتان بینیتان سەرۆكی جەبهەی توركمانی لەگەڵ هاتنی وەزیری بەرگری توركیا نیشانەی گورگە بۆریان هەڵبری كە هێمایەكی رەگەزپەرستی توركیایە وەك پشتیوانیەك بۆ توركیا ،بێ گومان عەرەبی سونە چەند ساڵێكە توركیا ئیدارەیان ئەدات لە رێگای تارق هاشمیەوە كە چەند ساڵێكە توركیا پەنای داوە وە راكان جبوری و باقی سیاسەتمەدارانی سونە بە هەمان شیوە ئیدارە ئەدرین لە لایەن توركیاوە ، لە كۆتاییدا ئەڵێم ئێمەی كورد كە حكومەتشین هەر داگیر كراوین عێراق ئەیەوێ نەمێنین ئێران بە هەمان شێوە خۆمان دوژمنی خۆمانین پارتیش ئەو هەڵەیە ناكات تەسلیمی عێراق بێت لەدوا رۆژدا دادگایی بكرێت لەسەر بەفیرۆدانی سامانی عێراق بۆیە دڵنیابن هاوكاری توركیا ئەبن بۆ داگیر كردنی موسڵ و هەولێر و كەركوك ئەم وتارەی من هەڵگرن بۆ رۆژی خۆی دوو قسەی تر ئەكەینەوە.

عەبدوڵڵا حەساری

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا