میسی و هاوڕێكانی بێ‌ هەوا دەبن لە لاباز

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی گەڕی دووەمی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئەمریكای لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەڕی 2022 ئەمشەو دەست پێ‌ دەكەنەوە تیایدا و لە بەرزایی 3640 مەتر لە سەر ڕووی دەریا ئەمشەو میسی و هاوڕێكانی دەبنە میوانی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا لە سەر یاریگای نیشتمانی لە لابازی پایتەخت كە هەمیشە بۆ هەڵبژاردە میوانەكان بۆتە دۆزەخێكی بێ‌ هەوا و تیایدا هەموان تووشی ئاستەنگی و كێشە دەبن بە تایبەت تانگۆ كە ماوەی 15 ساڵە نەیتوانیوە بردنەوە لە سەر ئەو یاریگایە تۆمار بكات و لە ساڵی 2009 لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2010 ی ئەفریقیای باشور بە ئەنجامێكی گەورە تووشی دۆڕان هات كە نیو دەرزەن گۆڵ بوو واتا 6 – 1 ئاخۆ ئەمشەو چییان لێ‌ بگوزەرێت.

لیستی تەواوی یارییەكان:
بۆلیڤیا X ئەرجەنتین           سەعات 11 ی شەو
ئیكوادۆر X ئۆرەگوای          سەعات 12 ی شەو
ڤەنزوێلا X پاراگوای            سەعات 1 ی بەرەبەیان

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا