ئیسپانیا مێژووی بە ئەڵمانیا نووسییەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمشەو هاندەرانی ئەڵمانیا نازانن سوپاسی لویس ئینریكی و ئیسپانیا بكەن یاخود بۆ مێژوویەكی ڕەش بگرین كە بەرامبەریان تۆمار كرا كاتێك ئەوان بە دوو ئەگەرەوە چوونە نێو یاریگاوە ئیسپانیاش بە تەنها یەك ئەگەرەوە، بەڵام ئیسپانیا مێژووی لە بەرامبەر ئەوان نووسییەوە و بلیتی كۆمەڵەكەی لێ‌ وەرگرتنەوە، بەڵام دەبێت ئەمشەو ئیسپانەكان خزمەتێكیان بە ئەڵمانەكانیش كرد بێت بەوەی كە ئیتر كاتی گۆڕینی یواكیم لۆوفە كە دەبێت ئیتر خۆی ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەكە بكات و كۆتایی بەو سەردەمەی بێت كە لە پاش مۆندیالی 2014 وردە وردە خراپ بووە.

لە لای خۆشییەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاش ئەوەی لە 5 یاری ڕابردوودا تەنها 1 بردنەوەی تۆمار كرد بوو بە بردنەوەكەی ئەمشەو توانی قەرەبووی هەمووی بداتەوە و سەركەوتنی تۆمار كرد بۆ قۆناغی داهاتووی یۆرۆ نەیشن وەك پاڵەوانی كۆمەڵەكەی و ئەڵمانیا بۆ دووەم جار لە سەر یەك لە یۆرۆ نەیشن ماڵئاوایی كرد.

ئەنجامی تەواوی یارییەكان:
فەڕەنسا 4 X سوێد 2
مەڵتا 1 X دورگەكانی فارۆ 1
لۆكسەمبۆرگ 0 X ئیزەربیجان 0
ئیسپانیا 6 X ئەڵمانیا 0
كڕواتیا 2 X پرتوگال 3
ئەندورا 0 X لاتڤیا 5
سویسرا X ئۆكرانیا                  ئەنجام نەدرا
چیای ڕەش 4 X قوبرس 0
جەبەل تاریق 1 X لیختنشتاین 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا